جەوهەر ئەحمەد حسێن 22/1/1986 لە دایک بوومە و لە ناسنامەکەشم #02-02-1985# نووسراوە، لە ئۆردووگای زۆرەملێی بەستەستێن...
لە 2007-2008 بە پلەی یەکەمی سەر ئاستی پەیمانگای م.م.ڕانیە دبلۆمم لە بەشی کردیی هێناوە،
لە 2017-2018 بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی کوردی، بەکالۆریۆسم هێناوە.
کتێبێکم لە 2018 چاپ کراوە، بە ناونیشانی (دووڕەەی کار، لە ڕووی هێزەوە، لە زمانی کوردیدا) کە بە تەسەلییەکی تەواو، باس لەو کردارانەی زمانی کوردیی دەکات، کە هەم تێپەڕن و هەمیش تێنەپەڕن.چەند کتێبێکی دیکەشم نووسیون، کە هێشتا چاپ نەکراون. [1]
نمونەیەک لە هۆنراوەی مامۆستا جەوهەر:
(کانی)ی جوانی هەڵناچۆڕێ
سێبەر بە هەتاو نادۆڕێ
مێرگ بشبێتە بیابان
تەزووی پڕ ڤینی ناگۆڕێ
پیتی بەفر نابڕێتەوە:
چۆن ڤین لە دڵ ناسڕێتەوە
نازی بنار، سیوادەکەی
لە کام جێ تامی وا دەکەی؟
بارانی وێت بچێتە گیان
چۆن خەیاڵی نوا دەکەی؟
بزەی دڵی کەوی نزار
بە بەفر گرتوویە خومار
گوڵی سپیی داری هەور
چۆن نێوی لێ نرا بەفر؟
چۆتە نێو قوڵایی گیان و
بووە بە عیشقێکی نەمر
بەفر خۆی شکۆی کوێستانە
مامۆستای مەزنی (هەست)انە
سەمای جوان و پڕ نازی یار
کاتێ لە هەور دێتە خوار
شەماڵی خەی٭ دەبزوێنێ
سوپاس سوپاس، پەروەردگار
بەفر هەمیشە ئاوایە
زوورهانیش بێ، هەر ساوایە
کلوو بووکی خەیاڵمە
هەنگوینی ژینی تاڵمە
پەیڤی پێنووسی لاڵمە
چەندی دوور بێ هاواڵمە
پیتی بەفر نابڕێتەوە:
چۆن ڤین لە دڵ ناسڕێتەوە
کانیی میهرەبانی چیا
لە هەستی من نابێ جیا
با کەس نەپرسێ: چۆن و کەی
بەفر هات لە دڵتا ژیا
بزەی دڵی کەوی نزار
بە بەفر گرتوویە خومار
جەوهە ئەحمەد 9/ 3/ 2019
فەرهەنگیلە:
1- ڤین: ئیشق، ئەڤین، ئەوینی ڕاست مەبەستە.
2- پیت: فەڕ و بەرەکەت و پیرۆزی
3- چۆن: وەک چۆن
4- سیواد: بولێڵی بەرەبەیان، هاوێرکەری شەو لە ڕۆژێ
5- وێ: ئەوێ، بنار و کوێستان
6- نوا: ئەنوا، شوێنێک بارانی وێ نەکەوی
7- خەی: ئۆخخەی، ئۆخەی
8- زوورهان: زورهان، پیری زۆر زۆر پیر