图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوردستان لەچییەوە هاتووە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
3 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English2
عربي0
فارسی2
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستان لەچییەوە هاتووە؟

کوردستان لەچییەوە هاتووە؟
کوردستان لەچییەوە هاتووە؟

وشەی‭ ‬کوردستان کەی‭ ‬سەری‭ ‬هەڵداوە؟‭ ‬چۆن؟‭ ‬بۆچی؟‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬چ‭ ‬کەسێکەوە‭ ‬یان‭ ‬لە‭ ‬لایەن‭ ‬چ‭ ‬گرووپ‭ ‬و‭ ‬دەستە‭ ‬و‭ ‬ئیدارەیەکی‭ ‬سیاسییەوە‭ ‬بەکار هات؟‭ ‬ئایا‭ ‬کورد‭ ‬خۆی‭ ‬ناوی‭ ‬کوردستانی‭ ‬بۆ‭ ‬وڵاتی‭ ‬خۆی‭ ‬هەڵبژاردووە‭ ‬و‭ ‬بەکارهیناوە‭ ‬یان‭ ‬خەڵکی‭ ‬غەیرە‭ ‬کورد‭ ‬ئەم‭ ‬ناوەیان‭ ‬بەسەردا‭ ‬بڕیوە؟

وشەی‭ ‬کوردستان‭ ‬وشەیەکی‭ ‬داڕیژراوە، ‬لە‭ ‬دوو‭ ‬وشەی‭ ‬کورد‭ ‬kurd‭) ‬و‭(‬ستان‭ ‬stan‭) ‬پێکدێت،
‬کورد‭ ‬مۆرفیمێکی‭ ‬سەربەخۆ‭ ‬و‭ ‬مانادارە،
‬بەڵام‭(‬ستان‭) ‬پاشگرێکە‭ ‬کە‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬هیچ‭ ‬مانایەکی‭ ‬نییە‭ ‬و‭ ‬بەکار‭ ‬نایەت‭.‬

زۆرن‭ ‬ئەو‭ ‬پاشگرانەی‭ ‬لە‭ ‬زمانی‭ ‬کوردیدا، ‬کە‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬هیچ‭ ‬مانایەکیان‭ ‬نییە‭ ‬و‭ ‬دەبێ‭ ‬ئیللا‭ ‬بکەونە‭ ‬دوای‭ ‬مۆرفیمێک‭ ‬بۆ‭ ‬ئەوەی‭ ‬مانا‭ ‬ببەخشن، ‬لەوانە‭: ‬گەر، ‬وان، ‬چی‭...‬هتد‭. ‬بەڵام‭ ‬ئەمە‭ ‬مانای‭ ‬ئەوە‭ ‬ناگەیەنی، ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬پاشگرانە‭ ‬زەمانی‭ ‬جارانیش‭ ‬هیچ‭ ‬واتایەکیان‭ ‬نەبووە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬بەکار‭ ‬نەهاتوون‭. ‬یەکێک‭ ‬لەو‭ ‬پاشگرانەی، ‬کە‭ ‬زەمانی‭ ‬جاران‭ ‬واتای‭ ‬هەبووە‭ ‬بە‭ ‬تەنیا‭ ‬توانیویەتی‭ ‬بەکار‭ ‬بێت، ‬پاشگری‭ ‬ستان‬ە‭.‬

‭‬ستان‭ ‬وشەیەکی‭ ‬سەلجووقیە، ‬یان‭ ‬بە‭ ‬لای‭ ‬کەمییەوە‭ ‬بە‭ ‬دڵنییاییەوە‭ ‬دەتوانین‭ ‬بڵێین‭ ‬لە‭ ‬زەمانی‭ ‬سەلجووقییەکاندا‭ ‬لە‭ ‬995ز‭. ‬بەملاوە ‬بەکار‭ ‬هاتووە‭ ‬و‭ ‬مانای‭ ‬هەبووە‭. ‬ماناکەیشی‭ ‬بریتی‭ ‬بووە‭ ‬لە‭ ‬ویلایەت‭.

لە‭ ‬زمانی‭ ‬فارسیدا، ‬هیچ‭ ‬فارسێک‭ ‬لە‭ ‬سەرتاپای‭ ‬ئیراندا‭ ‬نادۆزیتەوە، ‬کە‭ ‬بتوانی‭ ‬پیتی‭ ‬س‬، ‬کاتێ‭ ‬دەکەوێتە‭ ‬پێش‭ ‬هەر‭ ‬وشەیەکەوە، ‬وەک‭ ‬خۆی‭ ‬لە‭ ‬شێوەی‭ ‬س‭ ‬حونجە‭ ‬بکات‭:‬ هەمیشە‭ (‬ئو‭)‬ێک‭ ‬یان‭ (‬ئ‭)‬ێک‭ ‬دەخاتە‭ ‬پێش‭ ‬پیتی‭ ‬سینەکەوە،
‬ناتوانێ‭ ‬بڵێ‭(‬سکوول‭ ‬scool‭) ‬دەڵێ‭(‬ئسکوول‭ ‬lscool‭)‬،
‬بیشیکوژی‭ ‬ناتوانێ‭ ‬بڵێ‭(‬ستادیۆم‭) ‬دەڵێ‭(‬ئیستادیۆم
‭)‬، ‬ناتوانێ‭ ‬بڵێ‭(‬ستۆپ‭) ‬دەڵێ‭(‬ئیستۆپ‭)
. ‬بۆیە‭ ‬من‭ ‬وا‭ ‬تێدەگەم‭ ‬وشەی‭ (‬ئۆستان‭) ‬لە‭ ‬زمانی‭ ‬فارسیی‭ ‬ئەمڕۆدا‭ ‬هەمان‭ ‬وشەی‭ (‬ستان‭)‬ە‭ ‬سەلجووقییەکەیە، ‬کە‭ ‬کاتی‭ ‬خۆی‭ ‬سەلجووقییەکان‭ ‬بۆ‭ ‬ناو‭ ‬نانی‭ ‬ئەو‭ ‬مەڵبەندە‭ ‬ئۆتۆنۆمانە‭ ‬بەکاریان‭ ‬دەهێنا، ‬کە‭ ‬دەیانخستە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕکێفی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬خۆیانەوە‭ ‬و‭ ‬وەک‭ ‬یەکەیەکی‭ ‬ئیداریی‭ ‬سەربەخۆ‭ ‬دایان‭ ‬دەنا‭.‬

کەواتە‭ ‬وشەی‭ (‬ستان‭), ‬جاران‭ ‬لای‭ ‬سەلجووقییەکان‭ ‬لە‭ ‬شێوەی‭ (‬ئوستان‭)‬دا، ‬زاراوەیەکی‭ ‬کارگێڕی‭ ‬سیاسی‭ ‬بووە، ‬بە‭ ‬مانای‭ (‬ویلایەت‭)‬، ‬وەک‭ ‬دەبینین‭ ‬ئەمڕۆش‭ ‬هەر‭ ‬لە‭ ‬زمانی‭ ‬فارسیدا‭ (‬ئوستان‭) ‬هەمان‭ ‬واتای‭ ‬خۆی‭ ‬پاراستووە‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬واتای‭ (‬پارێزگا‭/‬محافظة‭) ‬بەکار‭ ‬دێت‭: ‬ئوستانی‭ ‬ئازەربایجانی‭ ‬غەربی، ‬ئوستانی‭ ‬ئازەربایجانی‭ ‬شەرقی‭..‬هتد،
‬ئنجا‭ ‬فارسەکان‭ ‬وشەی‭ (‬ئوستاندار‭ ‬ustandar‭)‬یان‭ ‬لە‭ ‬هەمان‭ ‬وشەکە‭ ‬داتاشیوە، ‬کە‭ ‬بە‭ ‬واتای‭ (‬سەرۆکی‭ ‬ویلایەت‭) ‬یان‭ (‬پارێزگا‭)‬دیت‭. ‬هێندە‭ ‬نەبی، ‬کە‭ ‬لە‭ ‬زمانی‭ ‬سەلجووقیدا، ‬سەبارەت‭ ‬بەوەی، ‬کە‭ ‬زمانی‭ ‬سەلجووقی‭ ‬لەژێر‭ ‬کارگەریی‭ ‬زمانی‭ ‬مەغۆلی‭ ‬و‭ ‬تورکیدا‭ ‬بووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬ڕێسای‭ ‬زمانی‭ ‬تورکیشدا‭ ‬ناو‭ ‬دەکەوێتە‭ ‬پێشەوە، ‬بۆیە‭ ‬سەلجووقییەکان‭ ‬نەیان‭ ‬دەگوت‭ (‬ئوستانی‭ ‬بلووچ‭) ‬بەڵکو‭ ‬بەپێی‭ ‬ڕێسای‭ ‬زمانەکەی‭ ‬خۆیان‭ ‬دەیانگوت‭ (‬بلووچ‭ ‬ئوستانی‭)‬، ‬واتە‭ (‬ویلایەتی‭ ‬بلووچ‭)‬، (‬ئەفغان‭ ‬ئوستانی‭) ‬واتە‭ (‬ویلایەتی‭ ‬خەڵکی‭ ‬ئەفغانی‭).‬

سەلجووقییەکان‭ ‬بە‭ ‬درێژایی‭ ‬سەدەی‭ ‬دەهەم‭ ‬تا‭ ‬سێزدەیەم، ‬هەر‭ ‬مەڵبەند‭ ‬و‭ ‬نەتەوەیەک‭ ‬یان‭ ‬گرووپێکی‭ ‬ئیتنیکیان‭ ‬جیا‭ ‬بکردایەتەوە‭ ‬و‭ ‬ئۆتۆنۆمییەکی‭ ‬ئیدارییان‭ ‬بەخشیبایە‭ ‬ناوچەکە، ‬دەهاتن‭ ‬پاشگری‭ (‬ستان‭) ‬یان‭ (‬ئوستان‭)‬یان‭ ‬دادەنایە‭ ‬سەر‭ ‬ناوی‭ ‬ئەو‭ ‬نەتەوەیە‭ ‬و‭ ‬گرووپە‭ ‬ئیتنیکییە، ‬لە‭ ‬شێوەی‭ (‬هیند‭ ‬ئوستانی‭) ‬واتە‭ (‬ویلایەتی‭ ‬هیند‭)...‬هتد

لە‭ ‬ساڵی‭ ‬995‭ ‬بەملاوە‭ ‬تورکە‭ ‬سەلجووقییەکان‭ ‬دەگەنە‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ئیران‭ ‬و‭ ‬داگیری‭ ‬دەکەن، ‬پاشانیش‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1029‭ ‬مەراغە‭ ‬و‭ ‬کوردستانی‭ ‬ئیران‭ ‬سەرتاپا‭ ‬دەکەنە‭ ‬ژێر‭ ‬ڕکێفی‭ ‬خۆیان،
‬ئنجا‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1056‭ ‬شاری‭ ‬مووسڵ، ‬دواتریش‭ ‬لە‭ ‬1077‭ ‬ئەنادۆڵ‭ ‬دەگرن، ‬بەم‭ ‬شێوەیە‭ ‬سەدەی‭ ‬یازدەهەم‭ ‬و‭ ‬دوازدەهەم، ‬دەتوانین‭ ‬بڵێین، ‬سەدەی‭ ‬سەلجووقییەکانە‭ ‬لە‭ ‬مێژووی‭ ‬کوردستاندا، ‬کاریگەریی‭ ‬کولتووریی‭ ‬خۆیان‭ (‬کولتووری‭ ‬سەلجووقی‭) ‬بەسەر‭ ‬هەموو‭ ‬کوردستاندا‭ ‬بڵاو‭ ‬دەکەنەوە‭.‬

نووسەری‭ ‬سەدەی‭ ‬دەیەم، ‬ئەلتەننوخی، ‬ناوی‭ (‬لسان‭ ‬الاکراد‭)‬ی‭ ‬هیناوە‭. ‬ئەمە‭ ‬مانای‭ ‬وایە، ‬کە‭ ‬پێش‭ ‬ساڵانی‭ ‬900، ‬زمانێک‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ (‬زمانی‭ ‬کوردی‭) ‬تەنانەت‭ ‬لای‭ ‬عەرەب‭ ‬و‭ ‬دراوسێکانی‭ ‬دیکەشمان‭ ‬دانی‭ ‬پێدا‭ ‬هاتووە‭ ‬و‭ ‬هەبووە، ‬کەچی‭ (‬ئەلتەننوخی‭) ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬شێوەیەک‭ ‬وشەی‭ (‬کوردستان‭)‬ی‭ ‬بەکار‭ ‬نەهێناوە‭. ‬
ابنوحشیە‭ ‬البتی‭ ‬لە‭ ‬324‭ ‬346ی‭ ‬هیجریدا، ‬لە‭ ‬کتێبی‭ (‬شوق‭ ‬المستهام‭ ‬في‭ ‬معرفة‭ ڕموز‭ ‬الاقلام‭) ‬لە‭ ‬312ی‭ ‬هیجریدا‭ ‬دەڵێ‭: (‬من‭ ‬لە‭ ‬شاری‭ ‬بەغدا‭ ‬چاوم‭ ‬بە‭ ‬سێ‭ ‬بەرگ‭ ‬کتێبی‭ ‬کوردی‭ ‬کەوت، ‬کە‭ ‬بە‭ ‬خەتی‭ ‬ماسیی‭ ‬سوراتی‭ ‬نووسرابوون‭ ‬و‭ ‬ئێستاش‭ ‬لە‭ ‬شام‭ ‬دوو‭ ‬بەرگ‭ ‬لەو‭ ‬کتێبانەم‭ ‬لەلایە، ‬کە‭ ‬یەکێکیان‭ ‬باسی‭ ‬پەروەردەکردن‭ ‬و‭ ‬چەقاندنی‭ ‬دار‭ ‬خورما‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬ئەوی‭ ‬تریان‭ ‬لە‭ ‬بابەت‭ ‬دۆزینەوەی‭ ‬ئاوە‭ ‬لە‭ ‬جێگای‭ ‬وشک‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬ئاودا‭. ‬ئەز‭ ‬ئەو‭ ‬دوو‭ ‬کتێبەم‭ ‬وەرگێڕایە‭ ‬سەر‭ ‬زمانی‭ ‬عەرەبی‭...) ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوە‭ ‬دەبینین‭ (‬ابن‭ ‬وحشیە‭ ‬النبتی‭ ‬324‭ ‬346‭ ‬هیجری‭) ‬ئەویش‭ ‬زاراوەی‭ (‬کوردستان‭)‬ی‭ ‬بەکار‭ ‬نەبردووە‭. ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬ساڵانی‭ ‬950‭ ‬1050‭ ‬کتیبی‭(‬الف‭ ‬لیلە‭ ‬و‭ ‬لیلە‭) ‬لە‭ ‬گەلێک‭ ‬دیمەندا‭ ‬باسی‭ ‬کوردی‭ ‬کردووە‭ (‬بەرگی‭ ‬یەکەم، ‬ل609‭ ‬623، ‬بەرگی‭ ‬دووەم، ‬ل242‭ ‬295‭). ‬یەکەم‭ ‬جار، ‬المسعودی، ‬لە‭ ‬مروج‭ ‬الذهب‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1056‭ ‬ئاماژەی‭ ‬بۆ‭ ‬کردووە‭. ‬کەچی‭ ‬ئەوانیش‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬شێوەیەک‭ ‬وشەی‭ (‬کوردستان‭) ‬بەسەر‭ ‬نووکی‭ ‬پێنووسەکەیاندا‭ ‬نەهاتووە‭. ‬
لە‭ ‬ساڵی‭ ‬957یشدا‭ ‬مەئمون‭ ‬بەگی‭ ‬شارەزووری‭ (‬مزکرات‭ ‬مامون‭ ‬بگ‭) ‬بۆ‭ ‬سوڵتان‭ ‬مورادی‭ ‬سێیەم‭ ‬دەنووسی‭ ‬بە‭ ‬تورکی، ‬ئەویش‭ ‬باسی‭ ‬کوردی‭ ‬زۆر‭ ‬کردووە، ‬بەڵام‭ ‬زاراوەی‭ (‬کوردستان‭)‬ی‭ ‬بەکار‭ ‬نەهێناوە‭. ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬977دا‭
(‬ابن‭ ‬حوقل‭)‬ی‭ ‬جوگرافیاناسی‭ ‬مووسڵمان‭ ‬لە‭ ‬کتێبێکی‭ ‬جوگرافیدا‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ ‬‭(‬صورة‭ ‬الارض‭)‬‭ ‬دەسنیشانی‭ ‬شوێنی‭ ‬جوگرافیی‭ ‬کورد‭ ‬دەکات‭: ‬‭(‬مشاتی‭ ‬الاکراد‭ ‬و‭ ‬مصایفهم‭)‬، ‬ناوی‭ (‬الاکراد‭)‬ی‭ ‬لەناو‭ ‬کتێبێکی‭ ‬جوگرافی‭ (‬جوگرافیای‭ ‬نەتەوەکانی‭ ‬ڕۆژهەڵات‭)‬دا‭ ‬بەکارهیناوە‭ ‬بەبێ‭ ‬ئەوەی‭ ‬زاراوەی‭ (‬کوردستان‭) ‬لەو‭ ‬نەخشەیەدا‭ ‬بەکار‭ ‬بهێنێ‭.‬

لە‭ ‬سەدەی‭ ‬نۆیەم‭ ‬تا‭ ‬چواردەهەمیش‭ ‬چەندین‭ ‬زانا‭ ‬و‭ ‬گەڕۆکی‭ ‬مووسڵمانی‭ ‬دیکە‭ ‬ناوی‭ ‬کورد‭ ‬دەهێنن‭: ‬الطبري‭ (‬838‭ ‬923‭)‬، ‬کە‭ ‬باسی‭ ‬خەلیفە‭ ‬مەڕوان‭ ‬دەکات‭ ‬دەڵێ‭ ‬بە‭ ‬بنەچە‭ ‬کوردە‭ (‬کتاب‭ ‬اخبار‭ ‬الرسل‭ ‬و‭ ‬الملوک، ‬ج3، ‬1، ‬ص51‭)‬، ‬الیعقوبی‭ ‬906‭)‬، ‬الاصطخری‭ (‬لە‭ ‬951‭ ‬مردووە‭)‬، ‬المسعودی‭ (‬957‭)‬، ‬کە‭ ‬کۆمەڵێک‭ ‬زانیاریمان‭ ‬لەبارەی‭ ‬هۆزە‭ ‬کوردەکان‭ ‬دەداتێ‭ (‬مروج‭ ‬الذهب، ‬چاپی‭ ‬1965، ‬ب2، ‬ل122‭ ‬123، ‬ب3، ‬ل‭ ‬100و‭ ‬253،
‬ئنجا‭ ‬ابا‭ ‬دلف‭ ‬بن‭ ‬المهلهل‭ ‬الخزرجی‭ ‬لە‭ ‬951‭ ‬سەری‭ ‬لە‭ ‬کرماشان‭ ‬داوە‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬دەسڕەنگینییەکانی‭ ‬پەیکەرتاشێکی‭ ‬کورد‭ ‬دەکات‭ ‬بەسەر‭ ‬تاق‭ ‬و‭ ‬دیوارەکانی‭ ‬قەسری‭ ‬شیرینەوە، ‬هەروەها‭ ‬باسی‭ ‬ژیانی‭ ‬شارە‭ ‬کوردیەکان، ‬ابن‭ ‬حوقل‭ (‬977‭)‬، ‬المقدسی‭(‬1048‭)‬، ‬ابن‭ ‬البلخی‭ (‬1106‭)...‬

هەموو‭ ‬ئەمانە، ‬بە‭ ‬دریژایی‭ ‬سەدەی‭ ‬دەیەم‭ ‬و‭ ‬یازدەهەم، ‬سەرەڕای‭ ‬ئەوەی‭ ‬ناوی‭ ‬کوردیان‭ ‬هێناوە‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬گەلی‭ ‬کوردیان‭ ‬کردووە، ‬بەڵام‭ ‬بە‭ ‬هیچ‭ ‬شیوەیەک‭ ‬هیچ‭ ‬یەکێکیان‭ ‬وشەی‭ (‬کوردستان‭) ‬لە‭ ‬لایان‭ ‬بەکار‭ ‬نەهاتووە‭. ‬ئەمەش‭ ‬بەڵگەی‭ ‬ئەوەیە، ‬کە‭ ‬تاکو‭ ‬سەردەمی‭ ‬ئەوان‭ ‬زاراوەی‭ (‬کوردستان‭) ‬بوونی‭ ‬نەبووە‭.‬

جگە‭ ‬لەمە‭ ‬لە‭ ‬هیچ‭ ‬تێکستێکیش‭ ‬بە‭ ‬زمانی‭ ‬کوردی، ‬یان‭ ‬بە‭ ‬زمانە‭ ‬ڕۆژئاواییەکان، ‬وشەی‭ (‬کوردستان‭) ‬بوونی‭ ‬نەبووە‭ ‬و‭ ‬بەدی‭ ‬ناکرێ‭: ‬تاکو‭ ‬ساڵی‭ (‬1150‭).‬

محمود‭ ‬الغشقری، ‬جوگرافیاناسێکی‭ ‬مووسڵمان، ‬لە‭ ‬ناوەڕاستی‭ ‬سەدەی‭ ‬یازدەهەمدا‭ ‬لە‭ ‬ناوچەی‭ (‬کاژغەر‭)‬دا‭ ‬ژیاوە، ‬لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1076‭)‬دا‭ ‬نەخشەیەکی‭ ‬جوگرافی‭ ‬سیاسی‭ ‬لەبارەی‭ ‬وڵات‭ ‬و‭ ‬گرووپە‭ ‬ئەتنیکییەکانی‭ ‬کێشوەری‭ ‬ئاسیا‭ ‬دروست‭ ‬دەکات‭ ‬و‭ ‬لە‭ (‬دیوان‭ ‬لغات‭ ‬الترکیە‭) ‬بە‭ ‬زمانی‭ ‬عوسمانی‭ ‬بڵاوی‭ ‬دەکاتەوە‭. ‬لەو‭ ‬نەخشەیەدا‭ ‬ناوی‭ ‬گەلی‭ ‬کورد‭ ‬و‭ ‬وڵاتی‭ ‬کوردی‭ ‬هێناوە‭. ‬لەو‭ ‬نەخشەیەی‭ (‬غەشقەری‭)‬دا‭ ‬ناوی‭ ‬وڵاتی‭ ‬کورد‭ ‬بە‭ (‬ارض‭ ‬الاکراد‭) ‬هاتووە، ‬کە‭ ‬دەکاتە‭ (‬خاکی‭ ‬کوردان‭). ‬ئەم‭ ‬نەخشەیەی‭ (‬غەشقەری‭) ‬بە‭ ‬دووەمین‭ ‬نەخشەی‭ ‬جوگرافی‭ ‬لە‭ ‬قەڵەم‭ ‬دەدرێت، ‬کە‭ ‬ناوی‭ ‬گەلی‭ ‬کوردی‭ ‬وەک‭ ‬نەتەوەیەک‭ ‬هێنابێت‭. ‬کەچی‭ ‬دەبینین‭ ‬ئەویش‭ ‬هەر‭ ‬لە‭ ‬ساڵی‭(‬1076‭) ‬زاراوەی‭ (‬کوردستان‭)‬ی‭ ‬بەکار‭ ‬نەبردووە‭. ‬ئەمەش‭ ‬بەڵگەیەکی‭ ‬دیکەی‭ ‬ئەوەیە، ‬کە‭ ‬جارێ‭ ‬تاکو‭ ‬ساڵی‭ (‬1076‭)‬یش، ‬وشەی‭ (‬کوردستان‭) ‬هێشتا‭ ‬نەبۆتە‭ ‬زاراوەیەکی‭ ‬ئیداری‭ ‬سیاسی‭.‬

لە‭ ‬ساڵی‭ (‬1150‭) ‬بەملاوەیە، ‬کە‭ ‬وشەی‭ (‬کوردستان‭)‬پەیدا‭ ‬دەبێ‭. ‬چۆن؟
لە‭ ‬ساڵی1150‭ ‬سوڵتان‭ ‬سەنجاری‭ ‬سەلجوقی‭ ‬sanjar‭ ‬سەبارەت‭ ‬بە‭ ‬فشاری‭ ‬کورد‭ ‬و‭ ‬خۆپیشاندانەکانیان‭ ‬دژی‭ ‬سیستەمی‭ ‬باج‭ ‬و‭ ‬دەرامەت، ‬ناچار‭ ‬دەبێ‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬هەرێمی‭ ‬جیبال‭ (‬کە‭ ‬کوردیان‭ ‬تێدا‭ ‬دەژیا‭ ‬و‭ ‬سەر‭ ‬بە‭ ‬کرماشان‭ ‬بوو‭) ‬جیا‭ ‬بکاتەوە‭ ‬و‭ ‬هەرێمێکی‭ ‬ئۆتۆنۆم‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬کوردە‭ ‬نارازی‭ ‬و‭ ‬هێرشبەر‭ ‬و‭ ‬چەکدارانە‭ ‬دابمەزرێنێ‭. ‬بەم‭ ‬شێوەیە، ‬سوڵتان‭ ‬سەنجاری‭ ‬سەلجوقی‭ ‬بەشێک‭ ‬لە‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬هەرێمی‭ ‬جیبالی‭ ‬جیا‭ ‬کردەوە‭ ‬و‭ ‬کردی‭ ‬بە‭ ‬ئوستانێکی‭ ‬سەربەخۆ‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬نا‭ (‬کورد‭ ‬ئوستانی‭)، ‬واتە‭ (‬ویلایەتی‭ ‬کورد‭) ‬یان‭ (‬ئوستانی‭ ‬کوردی‭). ‬شار‭ ‬و‭ ‬شارۆچکەکانی‭ ‬ئەم‭ ‬ئوستانە‭ ‬بریتی‭ ‬بوون‭ ‬لە‭: ‬کرماشان، ‬چەمچەماڵ، ‬کنگاوەر، ‬دیناوەر، ‬ئالیشتەر، ‬بێستوون، ‬هەرسین، ‬کریند، ‬حیلوان، ‬شارەزوور، ‬سیسار، ‬ماهیدەشت، ‬سوڵتان‭ ‬ئاباد، ‬بەهار‭..).‬

پاشان‭ ‬سوڵتان‭ ‬سەنجاری‭ ‬سەلجوقی‭ ‬ئەم‭ ‬ئوستانە‭ ‬تازەیەی‭ ‬خستە‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬برازاکەی‭ ‬خۆی‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ (‬سولەیمان‭ ‬پاشا‭)‬، ‬کە‭ ‬لە‭ ‬ماوەی‭ ‬1156‭ ‬تاکو‭ ‬1161ی‭ ‬زایینی‭ ‬دەسەڵاتدارێتیی‭ ‬ئەم‭ ‬ئوستانەی‭ ‬گرتە‭ ‬دەست‭. ‬دوای‭ ‬ئەویش‭ ‬مامەکەی‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬گرتە‭ ‬دەست‭ ‬و‭ ‬بووە‭ ‬سوڵتانی‭ ‬هەردوو‭ ‬عێراقەکە‭: ‬عێراقی‭ ‬عەرەب‭ ‬و‭ ‬عێراقی‭ ‬عەجەم‭. ‬شاری‭ ‬بەهار‭ ‬8‭ ‬میل‭ ‬لە‭ ‬باکووری‭ ‬شاری‭ ‬هەمەدانەوە‭ ‬دوورە، ‬پایتەختی‭ (‬ئەم‭ ‬ئوستانەی‭ ‬خەڵکی‭ ‬کورد‭) ‬بوو، ‬پاشانیش‭ (‬سوڵتان‭ ‬ئاباد‭)‬، ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نزیک‭ ‬چەمچەماڵ‭ ‬و‭ ‬چیای‭ ‬بێستوونە، ‬لەباتی‭ ‬ئەو‭ ‬کرایە‭ ‬پایتەختی‭ (‬کورد‭ ‬ئوستانی‭).‬

بەم‭ ‬شێوەیە، ‬لە‭ ‬ساڵی‭ ‬1150‭ ‬سوڵتان‭ ‬سەنجاری‭ ‬سەلجوقی، ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬بەخشینی‭ ‬ئۆتۆنۆمی‭ ‬بە‭ ‬کوردەکانی‭ ‬ئەو‭ ‬ناوچە‭ ‬هەڵایساوە، ‬وشەی‭ (‬کورد‭ ‬ئوستانی‭) ‬واتە‭ (‬ویلایەتی‭ ‬کورد‭) ‬دادەهێنیت‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەمین‭ ‬جار‭ ‬وشەی‭ (‬کورد‭ ‬ئوستانی‭) ‬وەک‭ ‬زاراوەیەکی‭ ‬ئیداری‭ ‬سیاسی‭ ‬جێگەی‭ ‬خۆی‭ ‬دەگرێت‭.‬

لەو‭ ‬ڕۆژە‭ ‬بە‭ ‬دواوە، ‬وشەی‭ (‬کورد‭ ‬ئوستانی‭) ‬بە‭ ‬هەمان‭ ‬شێوەی‭ (‬هیند‭ ‬ئوستانی‭)‬، (‬ئەفغان‭ ‬ئوستانی‭)‬، (‬عەرەب‭ ‬ئوستانی‭).. ‬هێدی‭ ‬هێدی‭ ‬لە‭ ‬ئەنجامی‭ ‬تێپەڕبوون‭ ‬بەناو‭ ‬سیستەمی‭ ‬فۆنەتیکی‭ ‬زمانەکانی‭ ‬دوای‭ ‬سەلجووقی‭ ‬و‭ ‬بەتایبەتیش‭ ‬بەپێی‭ ‬سیستەمی‭ ‬زمانە‭ ‬ئیرانییەکان‭ ‬دەبن‭ ‬بە‭ (‬هیندستان‭) ‬و‭ (‬عەرەبستان‭) ‬و‭ (‬بلووچستان‭) ‬و‭ (‬کوردستان‭).. ‬بۆیەش‭ ‬دەبینین‭ ‬هەندێک‭ ‬کەس‭ ‬هێشتاش‭ ‬هەر‭ ‬دەڵێن‭ (‬هیندستان‭)‬، (‬کوردستان‭).‬

گەڕیدەی‭ ‬ئیتاڵی، ‬مارکۆ‭ ‬پۆلۆ‭ (‬1254‭ ‬1324‭) ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬یەکەمین‭ ‬ئەو‭ ‬گەڕیدە‭ ‬ڕۆژئاواییانەی‭ ‬باسی‭ ‬ئەم‭ ‬ویلایەتەی‭ (‬کوردستان‭)‬ی‭ ‬کردبێت‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ ‬هێنابیت‭ ‬و‭ ‬وەسفی‭ ‬کردبێت‭. ‬چل‭ ‬و‭ ‬یەک‭ ‬ساڵ‭ ‬دوای‭ ‬مارکۆ‭ ‬پۆلۆ، ‬حمداللە‭ ‬مستوفی‭ ‬القزوینی‭ (‬1349‭) ‬لە‭ ‬کتێبی‭ (‬نزهة‭ ‬القلوب‭)‬دا‭ ‬ناوی‭ ‬هەمان‭ ‬ئەو‭ ‬ویلایەتەی‭ ‬هێناوە‭ ‬و‭ ‬باسی‭ ‬کردووە‭. ‬بێگومان‭ ‬بەم‭ ‬شێوەیە‭ ‬بووە، ‬کە‭ ‬زاراوەی‭ (‬کوردستان‭) ‬بڵاو‭ ‬بۆتەوە‭.‬

جێی‭ ‬ئاماژە‭ ‬پێکردنە، ‬کە‭ ‬ئەم‭ ‬ئوستانە‭ ‬سەلجووقییە، ‬وەک‭ ‬زۆربەی‭ ‬ئوستانەکانی‭ ‬دیکەی‭ ‬وڵاتی‭ ‬ئێران، ‬ئێستاش‭ ‬لەسەر‭ ‬نەخشەی‭ ‬کارگێڕیی‭ ‬سیاسیی‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران‭ ‬لانەچووە‭ ‬و‭ ‬هەر‭ ‬ماوە‭: ‬ئوستانێک‭ ‬بە‭ ‬ناوی‭ (‬کوردستان‭)‬، ‬کە‭ ‬شاری‭ ‬سنە‭ ‬و‭ ‬سەقز‭ ‬و‭ ‬دەوروبەریانە‭ ‬دەگرێتەوە‭ ‬ئێستاش‭ ‬هەر‭ ‬ماوە‭.‬

سەیر‭ ‬لە‭ ‬مەدایە، ‬کە‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬لە‭ ‬ئێران‭ ‬دەگوترێ‭(‬ئوستانی‭ ‬کوردستان‭)‬، ‬بێ‭ ‬ئاگان‭ ‬لەوەی‭ ‬کە‭ (‬کوردستان‭) ‬خۆی‭ ‬واتای‭ (‬ئوستانی‭ ‬کورد‭) ‬دەگرێتەوە‭ ‬و‭ ‬پێویست‭ ‬ناکا‭ ‬دوو‭ ‬جار‭ ‬بڵێی‭ (‬ئوستان‭).‬

کەواتە‭ ‬زاراوەی‭ (‬کوردستان‭) ‬ناونانێکی‭ ‬سەلجووقیە، ‬سوڵتان‭ ‬سەنجاری‭ ‬سەلجوقی‭ ‬دایهێناوە، ‬ناونانێکی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئیداریی‭ ‬سەردەمی‭ ‬سەلجووقییەکانە، ‬کە‭ ‬لە‭ ‬سەرەتادا‭ ‬بۆ‭ ‬ناونانی‭ ‬تەنیا‭ ‬ناوچەیەکی‭ ‬دیاریکراوی‭ ‬ژێر‭ ‬دەسەڵاتی‭ ‬خۆیان‭ ‬بەکارهاتووە، ‬کە‭ ‬بریتی‭ ‬بوو‭ ‬لە‭ ‬بەشێکی‭ ‬ڕۆژئاوای‭ ‬هەرێمی‭ ‬جیبال‭ (‬کوهستان‭). ‬پاشان‭ ‬ئەم‭ ‬زاراوەیە، ‬لەگەڵ‭ ‬پەرەسەندنی‭ ‬هەستی‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬و‭ ‬بزاڤی‭ ‬ڕزگاریخوازی‭ ‬سەرتاسەری‭ ‬خەڵکی‭ ‬کورد، ‬وردە‭ ‬وردە‭ ‬بووە‭ ‬زاراوەیەکی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬نەتەوەیی‭ ‬سەرتاسەری، ‬کە‭ ‬بگونجێت‭ ‬بۆ‭ ‬مانای‭ ‬ئەو‭ ‬ولاتە‭ ‬گەورەیەی، ‬کە‭ ‬سەرجەم‭ ‬خەڵکی‭ ‬کورد‭ ‬لە‭ ‬باوەش‭ ‬دەگرێت‭: ‬نەک‭ ‬تەنیا‭ (‬هەرێمێک‭) ‬و‭ (‬ئوستانێک‭) ‬بگرێتەوە‭!‬

فەرهاد پیرباڵ
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,544
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | Kurdo Shaban کوردۆ شابان
挂钩项目: 3
小组: 文章
书: 历史
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 07-08-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on08-08-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2019
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览7,544
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.138 KB 07-08-2019 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!