عەلی کەندی ناوی تەواوی عەلی هۆمەر عەلی فەتاح،
ساڵی 1953 لە شارەدێی دیبەگەی سەر بە مەخموور لەدایک بووە،
ڕۆژی 06-08-2019 لە ماڵی خۆیدا لە هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بایەخی بە نووسینی مێژووی کۆن و ساڵنامە و ئینسکڵۆپیدیای مێژوویی و جوگرافی و کلتوور و کەلەپووری کوردی دەدا.
کەندی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا چووبووە ڕیزەکانی پێشمەرگە و سێ جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و 18 بەرهەمی چاپکراو و بڵاوکراوەی هەیە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,616 times