گەریلاکانی #هەپەگە# لە ناوچەی باگۆکی مێردین لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی کە 5 ئەفسەری پلە بەرزی سوپای تورکی تێدابووە چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکییەکەی باگۆکدا 5 ئەفسەر و 4سەرباز و لەخواکورک 9سەربازی سوپای تورک کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە باگۆک و خواکورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەوچالاکییانەدا 18ئەفسەر وسەربازی سوپای تورک کوژران و 7سەربازی تریش برینداربوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
'لە ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێڕیدا5 ئەفسەر و بەگشتی 9 سەربازکوژران.
ماوەیەکە کە سوپای داگیرکەری تورک بەنیازە لە گردی شەهید ئاخین-ی ناوچەی باگۆک-ی مێردین جێگیر ببن. هێزەکانی ئێمە لەچوارجێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگارگەڤەر کە لە ناوچەکە بەردەوام دەکات لەڕۆژی 2ی ئاب لەکاتژمێر 19:00 لەدژی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورک کە لەسەر گردەکە جیگیر بوون چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانی ئێمە سەرکەوتووانە لەسی قۆڵەوە سەنگەرەکانی دوژمن و زرێپۆشەکەیان کردەئامانج. لەوچالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و زرێپۆشێکی تریش زیانی بەرکەوت و پەکی کەوت. ئەوزرێپۆشەی کە 5ئەفسەرەکەی تێدا بوون لەلایەن گەریلاوە کرانەئامانج. لەوچالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و هەر 5 ئەفسەرەکەی سوپای تورک کوژران. لەوچالاکییەدا بەگشتی 9سەربازی سوپای تورک کوژران و 4سەربازی تریش برینداربوون. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورک بە چەندین ئامبووڵانس کوژراو بریندارەکانی خۆی لەناوچەکە گواستەوە. هێزەکانی ئێمە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
لە تەنگاوی ئیرمووشی خواکورک 9سەربازی تورک کوژران
لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر وشەهید ڕوونیا هێزەکانی ئێمە لەڕۆژی 5ی ئاب واتە ئەمرۆ لە کاتژمێر 06:50 خولەکدا لەدژی یەکینەیەکی دوژمن کە لە تەنگاوی ئیرمووشی هەرێمی خواکورک-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا جگیربوون چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانی ئێمە 3 یەکەی دوژمن کە لەدەشتاییەکاندا جێگیربوون خستە ژێرچاودێری ورد و هاوکات کرانە ئامانج. لەوچالاکییەدا 9سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران و3سەربازی تریش بریندار بوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورک ناوچەکەی تۆپبارانکرد.
گەریلاکانی ئێمە دوای ئەوچالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
' ئۆپەراسیۆن لە چەلێ بووکا پاشەکشێی کرد'
ڕۆژی 2ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لەهەرێمی چەلێ-ی بووکا-ی ناوچەی ئیلک-ی شڕنەخ دەستی کردبووە ئۆپەراسیۆنی سەربازی. سوپای تورک لەهەمان ڕۆژدا و بەبێ ئەنجام پاشەکشێی کرد.[1]