رۆژهەڵاتی کوردستان
-
خەلیل کەریمیخەلیل کەریمی، چالاکی کرێکاری کە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری
سنەسنە بە 2 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ڕەوانەی زیندان کرا.
[5]
باشووری کوردستان
- لە یاریگەی نێودەوڵەتی شاری
سلێمانیسلێمانی یەکەمین پاڵەوانێتی تیر و کەوانی یانەکانی عەرەب بۆ یەکەمجار دەستیپێکرد.
[2]
- لە سلێمانی بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی و حزبی و کەسوکاری شەهیدان مەراسیمی یادی 18 ساڵەی شەهیدانی
خێڵی حەمەخێڵی حەمە دەستیپێکرد کە لەو کارەساتەدا تیرۆرستانی جوندلئیسلام و ئەنسارولئیسلام بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە 43 پێشمەرگەیان لەو گوندە بەدیلی شەهید کرد و دواتر تەرمەکانیان شێواندن.
[3]
- ڕێکخراوە جەماوەری و پیشییەکانی حزبە بەشداربووەکانی لیستی
کەرکوککەرکوکی کوردستانی لە شاری کەرکوک کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە کە پێویستە تێکڕای حزبە کوردستانیەکان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا بکەن.
[4]
- ئەندامێکی وەفدی دانوستانی هەرێم لەبەغدا ڕاگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دەرکردوە بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی لەکەرکوک کە ئێستا بەشێکی لەلایەن هێزە عێراقییەکان و
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبییەوە داگیرکراون.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی مالکیە، شەوراخا و لەکا-یان لە ناوچەی شەرای
عەفرینعەفرین بە تۆپ و هاوەن تۆپباران و هاوەنبارانکرد. لەو تۆپبارانەدا شوێنی ژیان و ژینگەی هاووڵاتییان کرایە ئامانج و زیانی بە ژینگە و شوێنی ژیانی هاووڵاتییان گەیاند.
[1]