$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری مووش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆی 20ی ئەیلوول هەتاکوو 4ی تەشرینی یەکەم/13ی ڕەزبەر هەمووجۆرە چالاکی، ڕاگەیاندنی چاپەمەنی، کۆبوونەوە، ڕێپێوان و خۆپیشاندانی قەدەغە کردووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە #سلێمانی# تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی کرا.[2]
- چەند کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە کۆمیتەکانی چوار و پێنجی یەکێتی لە #هەولێر# کرد.[2]
- بەهۆی تەقەکردن لە بارەگاکانی یەکتر، ئاڵۆزیی زۆرتر کەوتە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە.[2]
- درەنگانێکی شەوی ڕابوردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئەیلول، شەڕە تەقە لەنێوان گوندەکانی #جەلکان# و #مەمکان# لە سنووری شارۆچکەی پشدەر ڕوویداو شەڕەکەش ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.[3]
- لە گوندێکی سەر بە شارەدێی #جەلەولا# لەسنووری شارۆچکەی #خانەقین# بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو بە دوو تراکتۆردا، چوار هاووڵاتی جوتیار برینداربوون و هەردوو تراکتۆرەکەش تێکشکاوە.[3]
- بەرپرسێکی #وەزارەتی ناوخۆ# ڕایدەگەیەنێت: لەسەر ڕووداوی ڕێگریکردن لە #مەحمود سەنگاوی# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە، لە کاتێکی زوودا ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین.[3]
- وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هیچ مەترسییەک لەسەر لقی چواری پارتی لە سلێمانی نیە، دەشڵێت: ئه و هێزە ئەمنییەی لە ئێستادا لە دەوری ئه و لقە کۆبوونەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانین.[3]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,810 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!