$باشووری کوردستان$
- لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی #بزووتنەوەی گۆڕان#دا بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، #عومەر سەید عەلی# بە ڕێکخەری گشتی هەڵبژێردرایەوە.[3]
- فراکسیۆنی #کۆمەڵی ئیسلامی# داوا له سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بەدواداچوون بکات بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی حەوت ڕفێندراوی بێسەروشوێنی کۆمەڵی ئیسلامی.[1]
- لەشارۆچکەی #خانەقین# بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە، بیست و پێنج دۆنم زەوی پوش و پاوان و لەوەڕگا سووتا و دەیان دۆنمی دیکەش لە سووتان ڕزگارکرا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# - #کەنەکە# کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەناونیشانی دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵوێست و چارەسەریی دەستپێکرد و کۆنفڕانسەکەش دوو ڕۆژ دەخایەنێت.[2]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок

, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,060