فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک سنوری چۆمانیان بۆردوومان کرد
باکووری کوردستان
- لە پیران-ی
ئامەدئامەد، لە دەشتایی گەڕەکی پیرەژمان، رۆژی 10ی ئەیلول لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا سدکا ئاککوم و حسێن ئۆلگاچ دەستگیر کرابوون، ئەمرۆ بە بیانووی 'هاوکاریی رێکخستن'یان کردووە زیندانیی کران.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- عیرفان ڕەشیدی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری
پاوەپاوە، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ ممنوع الخروجی لە ئێران، خۆناساندن و واژۆدانی بەردەوام بە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ پشتڕاستکردنەوە لە ئەنجامنەدانی چالاکیی سیاسی و مەدەنی بۆ ماوەی دوو ساڵ، مەحکووم کرا.
[3]
- چالاکێکی کرێکاری بە ناوی نەبەز (کاوە) کیانپوور خەڵکی شاری
سنەسنە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[3]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی محەممەد هادیزادە، تەمەن 25 ساڵ، کوڕی ئەسەد، خەڵکی گوندی یووسف ئاوای ناوچەی قوتووری خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکرا.
[3]
باشووری کوردستان
- سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دەستی کردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی دۆڵی باڵەییانی شارەدێی
قەسرێقەسرێ و بەوهۆیەوەش کارەبای ناحیەکە پچڕا.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە شاری
عەفرینعەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. دەوترێت کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کوژراو و بریندار هەیە.
[2]
- چەتەکانی فەیلەقی شام سەربە دەوڵەتی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دێربەلووتی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین 9 کەسی مەدەنییان ڕفاندووە.
[2]
- سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندەکانی بێنێ و ئیقێبەی ناوجەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن.
[2] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий