باشووری کوردستان
- شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (
کەجەدەکەجەدە) بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم گەیشتنە شاری
هەولێرهەولێر.
[1]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەکۆی دەنگ لەکەشێکی هەڤاڵانەدا بڕیاریدا کۆنگرەی خۆی لە ڕۆژی 7-12ی ئەمساڵدا ببەستێت.
[2]
- لە هۆڵی ئازادی
حزبی شیوعیحزبی شیوعی، لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە لایەن کەمپینی پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی کوردستان، یەکەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی چالاکوانی سیاسی
ڕامین حوسێن پەناهیڕامین حوسێن پەناهی کرایەوە.
[3]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاخەوانی کورد، هەوراز ڕەزا، لە کاتی مەشقکردن لە شاخی
هەزارمێردهەزارمێرد کەوتووەتە خوارەوە و دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە
عەفرینعەفرین 2 هاووڵاتییان ڕفاند. کەسە ڕفێنراوەکان ناویان نوری مستەفا لە گوندی بادینا و حەنان خەلیل جندۆ لە گوندی مسکایای ژوورن لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین.
[1] کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表