هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕایانگەیاندلە ڕۆژی 28ی تەمووز/6ی گەلاوێژدا لە دژی بارەگا و حەشارگەکانی چەتەکان لە مارع چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەکەدا 6 چەتە کوژراون و 2جەتەی تریش برینداربوو.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی چالاکی #شەڕڤان#انی لە مارع-ی عەفرین لە دژی گروپە چەتەکانی ئەحراری شام و بەرەی شامیە و ئاڵای دوویەم بڵاوکردەوە و لەو چالاکییانەدا 6چەتە کوژران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوێنێ هێزەکانمان لە بەرامبەر مۆڵگەی هاوبەشی گروپە چەتەکانی، ئەحرار شام، ئاڵای دووەم و جەبهە شامیە، لە مارع چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا لە هەرسێ گروپەکە 6 چەتەیان کوژران و 2 چەتەی تریش برینداربوون.