ژنێکی کورد باس لەوەدەکات کە کاتێک تازە پێگەیشتوو بووە بە زۆر دراوەتە پیاوێکی بەتەمەنی ئیسلامیی و دواتر مێردەکەی بووەتە #داعش#، ئەویش لە دەستی هەڵاتووه و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژیت و کتێبێکی لەسەر ژیانی چا پ کردووە.
شاڵات سەعید ژنێکی کوردە کە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت و کتێبێک لە ژێر ناوی (من ئازادیم هەڵبژارد) لەسەر نەهامەتییەکانی ژیانی بڵاودەکاتەوە.
کتێبی من ئازادیم هەڵبژارد باس لە مەرگەساتی ژیانی تراژیدیای خۆی دەکات کە لەم ڕۆژانەدا بەزمانی ئەڵمانی لە ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوه و نووسەرێکیش بەناوی مارتن ڕیدیس لە ڕۆژنامەی WAZ خوێندنەوەی بۆ کتێبەکە کردووە.
سایتی pukی میدیا تەواوی خوێندەوەی کتێبەکەی کردووەتە کوردی کە تێیدا نووسەر دەڵێت شالات له و کتێبەیدا وەک ژنێکی کورد تیشک دەخاتەسەر برینەکان و تراژیدیای ژیانی تاڵی خۆی لەسایەی سیستمی باوکسالاری و چەوساندنەوه و زوڵم و زۆرو ئازاردان و زیندانیکردنی لەلایەن براو هاوسەرەکەی دەخاتەڕوو، دواتر دەگاتە ئازادی و یاخیبوون و خەونەکانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئه و ژنە کوردە هەرچەندە گەیشتووەتە ئازادی خۆی، بەڵام لەهەمانکاتدا نیگەرانه و لە دڵەڕاوکێدا دەژی و ترسی لەئەنجامەکانی ئه و هەڵوێست و یاخیبوونەی هەیە.
نووسەر باس لەوەدەکات: شالات له و کتێبەدا باسی لەوەکردووە خەتەنە هەر لە منداڵییەوە ترسێکی گەورەی لای درووستکردووه و لەگەڵیدا گەورە بووە، دواتر دێتە سەر ژیانی گەورەبوونی و دەڵێت لەلایەن براکەیەوە ئازار دراوه و بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی بەتەمەنی ئیسلامیدا پێکراوه و پاشان مێردەکەی بووەتە داعش و ئازاری داوه و زیندانی کردووە.
دواجار شالات دەگاتە ئەڵمانیاو لەشاری دیسبۆرگ ماڵێکی پڕ ئازادی وەک خۆی دەڵێ دادەمەزرێنێت.
نووسەر لە درێژەی خوێندنەوەیدا بۆ کتێبەکە، ئاماژەی بەوەکردووە عێراق پڕە لە شەڕو ئاشتی و تیرۆرو ڕق لێبوون و باوکسالاری کۆمەڵگای کوردی.
لەکتێبەکەدا هاتووە ئه و یەکێکە له و ژنانەی چەوسێندراوەتەوه و هاوسەرێکیان بەسەردا سەپاندووە، دوور لە ویستی خۆی و تەمەنی زۆر له و گەورەترو پیرتر بووە، بڕواشی نەکردوە ڕۆژێک لێی یاخی بێت بەتایبەتی ژنێک کە زیندانیش بکرێت.
هەر له و کتێبەکەدا هاتووە دواجار ڕێگای ئازادیم گرتەبەر، عێراق پڕە لەهەڕەشه و ترس و تۆقاندن وێنەیەکی ترسناکی لەسەر عێراق و ڕەوشی ژنان لە هەرێمی کوردستان داوەتە خوێنەری ئەوروپی.
ئەم ژنە کوردە لە کتێبەکەیدا دەڵێت: ئەڵمانیا وڵاتی ژیانی ئێستاو داهاتوومە، ئه و ژیانەی لێرە هەمە لە کوردستانی عێراق نەمبووە، لەوێ زیندانیکردن و لێدان بەشم بوو.