زیاتر لە 500 ماڵی کورد لە گوندەکانی دەوروبەری داقوق کۆچیان کردووە
رەمەزان مەجید، کەسایەتی ئەنجومەنی دێی ئەنگیجە لەلێدوانێکدا : لەدوای روداوەکانی ریفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 500 ماڵی کورد لەکۆی 1500 ماڵ لە گوندەکانی حەفتەغار و داراو مەنسور و عەلی، ناوچەکەیان جێهێشتووە بەهۆی مەترسی و خراپی دۆخی ئەمنییەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، یەکشەممە 28ی تەموزی 2019 نوێنەرێکی
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ جەمال شوکور، پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆبونەتەوه و داواکارییەکانیان بۆ خستونەتەروو.
رەمەزان وتیشی داوامان لێ کردن پێشمەرگە بگەرێتەوە ناوچەکە، ئەگەر ناگەرێتەوە راستیمان پێ بڵێن.
ئه و کەسایەتیە، جەختی لەوەشکردەوە ئەگەر خراپی دۆخی ئەمنی بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە کوردی تێدا نامێنێت و هەمووی کۆچ دەکات بۆ
سلێمانیسلێمانی گوندی کاکەییەکان هەیە لەکۆی 156 ماڵ تەنها شەش ماڵی تێدا ماوەتەوە و وا بروات کورد لەگوندەکاندا نامێنێتەوە.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!