کارگەی ریسایکلین لە تانجەرۆ رۆژانە زیاتر لە 1300 تەن خاشاک وەردەگرێت
جێبەجێکاری پرۆژە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی فاروق گروپ رایدەگەیەنێت: کارگەی ریسایکلین لە ناوچەی تانجەڕۆ لە
سلێمانیسلێمانی دەتوانێت ساڵانە چوار 480 هەزار تەن خاشاک وەربگرێت، واتا رۆژانە دەتوانێت زیاتر لە هەزار و سێ سەد تەن خاشاک وەربگرێت و بەکاربهێنرێتەوە.
سەبارەت بە کاریگەی ریسایکلین لە هەرێمی کوردستان و سوودی کارگەی ریسایکلین لە تانجەرۆ کە لە لایەن فاروق هۆڵدینگەوە جێبەجێ دەکرێت، داستان عوسمان جێبەجێکاری پرۆژە لە یەکێک لە کۆپانیاکانی فاروق گروپ باس لەوەدەکات: کە ناوی پرۆژەکە (چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک و دروستکردنی سوتەمەنی بەدیلە) کە ئه و کارگەی ریسایکلینە ساڵانە چوار 480 هەزار تەن خاشاک وەردەگرێت و ماددەکانی جیادەکرێنەوه و بەکاردەهێنرێنەوە، کە ئەمەش سوودێکی زۆر بە ژینگەی سلێمانی دەگەیەنێت.
هاوکات عادل حەمە ئەمین سەرپەرشتیاری پرۆژەی ریسایکلین لە شارەوانی سلێمانی دەڵێت: لە 2012وە سەرقاڵی کارگەیەکی لەم جۆرەن تاوەکو لە سلێمانی دایبمەزرێنن بۆ ریسایکلین و رزگارمان بێت لەم خۆڵ و خاشاکەی کە رۆژانە بە هەزاران تەن دەخەمڵێندرێت.
عادل حەمە ئەمین وتیشی: بەلای کەمەوە رۆژانە هەزار و سەد بۆ هەزارو دوو سەد تەن خۆڵ و خاشاکمان هەیه و مانگانە پارەیەکی زۆر دەدەین بە چوار کۆمپانیای پاککەرەوە کە دەگاتە نزیکەی دوو ملیار دینار بۆ پاککردنەوەی ناوشار.
پێشتر کۆمپانیای لاڤارج و کۆمپانیای فاروق گروپ بڕیاربوو بەیەکەوە لە 2014/1/14 دەست بە دروستکردنی کارگەی ریسایکلین بکەن لە تانجەرۆ و دەبوایە لەماوەی ساڵێک و شەش مانگدا دروست بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی
داعشداعشەوە کارکردن تێیدا وەستا، ئێستا جارێکی تر فاروق هۆڵدینگ بە تەنیا ئه و کارە جێبەجێ دەکات.
پێشتر فاروق هۆڵدینگ لە رونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندبوو: لەگەڵ ئەوەی کە سوتاندنی خاشاک چیتر هەوای شارەکەمان پیس ناکات و رێژەی گازی CO2 زۆر کەمدەبێتەوە و تەندروستی گشتیش پێشدەکەوێت، لە هەمان کاتدا ناوچەی تانجەرۆ دەکەینە دارستان و سەوزایی و پاشماوە ئۆرگانییەکانیش دەگۆڕین بۆ وزەی دۆستی ژینگە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی فاروق هۆڵدینگ دەشڵێت: سەرباری قورسیی پرۆژەکە لە رووی تێچوون و زۆریی بودجەوە، فاروق هۆڵدینگ لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ شاری سلێمانی و ژینگە و ژیانی هاووڵاتیان، لە (بەرواری 29ی تەمموزی 2018) و بە تەنیا و بە بودجەی خۆی رەزامەندی حکومەتی هەرێمی وەرگرت بە کڕینەوەی پشکەکانی لافارج و بڕیاریدا دەست بکات بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ریسایکلینی تانجەرۆ لە سلێمانی کە بە وەبەرهێنانێکی قازانج نەویست سەیری دەکەین.
[1] ⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!