بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە کەسێکی هەرێمی کوردستانیان دەستگیرکردوە کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری پێبوە.
لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، کاتژمێر2:30 خولەکی بەرەبەیانی 25/7/2019 لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان بەناوی(ر.ذ.د.ش) لەدایکبوی (1975) دانیشتوی یەکێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی لەکۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتیە بڕی(93) گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری(هێرۆین) و بڕی(21) گرام مادەی (شیشە)ی پێبوە، لە ئێستاشدا دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگاکراوە بەمەبەستی وەرگرتنی سزاکەی بەپێ ی یاسای سزادانی عێراقی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,740 gånger