ژنە شۆڕشگێڕی کورد هاوژینی #ڕەشۆڵ#ی هونەرمەند.
ئەختەر کچی ساڵح، لە ساڵی 1929 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، هاوسەری ڕەشۆڵ عەبدوڵڵای، گۆرانیبێژی دیاری سلێمانیی بووە، منداڵیان نەبووە، یەکێک بووە لە ژنە هەڵکەوتوو خاوەن پایە و کەسایەتییە چالاکەکانی شاری سلێمانی.
ئەختەر و ڕەشۆڵی هاوسەری ناسیاو و هاوڕێی بنەماڵەی #شێخ مەحمودی حەفید# و #حەپسەخانی نەقیب# بوون، هاتووچۆیان لە نێواندا هەبووە، ئەختەر بەردەوام خولیای ئازادی و خەبات بووە لە مەیدانی سیاسی و شۆڕشگێڕیدا و وەک ژنە شۆڕشگێڕێک لە خەبات دانەبڕاوە و بەردەوام بەشداریی چالاکییەکانی ئەو کاتەی کردووە.
ئەختەری ڕەشۆڵ، خوێندەواربووە و یەکێک بووە لە ژنە بەهێزەکانی شاری سلێمانی و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەتی بووە، بەهۆی ئەوەشەوە کە هاوڕێ و دۆستی حەپسەخانی نەقیب و زەکیە بابان بووە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو سەردەمەدا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,591