بازیان.. رێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە زیادیکردووە
بە تەنها لەم گوندە نییە توشبووانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، بەڵکو لە سنوری بازیان بەگشتی ژمارەکە روو لە زیادبوونە، بە جۆرێک بەگوێرەی داتا کۆکراوەکانی رێکخراوە ژینگەییەکانی ناوچەکە 2500 کەس تووشی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و کۆئەندامی هەناسە و نەخۆشییەکانی چاو بوون.
ئێستا ژمارەیەک رێکخراوی سنوری ناحیەکە زیاتر لە 2000 واژوویان کۆکردووەتەوە و لە دادگا سکاڵای یاساییان دژی ئەو کارگە و کۆمپانیایانە تۆمارکردووە کە بوونەتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە.
نەوزاد نوری بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان باسی لەوە کرد، چاودێریی تەواوی کارگە و کۆمپانیاکان دەکەن و، سزای ئەو کارگە و کۆمپانیایانەشیان داوە کە بەدەر لە رێنماییە ژینگەییەکان کاردەکەن.
لە دوای ساڵی 2003وە بازیان لە ناوچەیەکی کشتوکاڵییەوە بووە ناوچەیەکی پیشەسازی، بە جۆرێک لە ئێستادا زیاتر لە 150 کارگە و کۆمپانیای وەبەرهێنانی گەورە و بچووکی تێدایە، کە زۆرێک لە کارگە گەورەکانی پیشەسازی قورس لە هەرێمی کوردستان لەم سنورەن.
[1] ⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!