ئەمساڵ 110 ژن و 30 منداڵ ڕوویان لە ماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوی #سلێمانی# کردووە، بەڵام دواتر 83 ژن کێشەیان چارەسەر بووەو ئەو ماڵەیان جێهێشتووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 110 ژن و 30 منداڵ ڕوویان لەماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوان کردووە، بەڵام ئێستا تەنیا 27 ژن و چوار منداڵ لەو ماڵەدا ماون و ئەوانەی دیکە کێشەیان چارەسەر بووە.
هەر بەپێی ئامارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەشەش مانگی ئەمساڵدا 28 منداڵی خوار تەمەن 4 ساڵ ڕوویان لەماڵی بێسەرپەرشتان کردووە، بەڵام ئێستا 14 منداڵی تێدا ماوە، هەروەها ماڵی کوڕان 31 منداڵ ڕووی تێکردووە، ماڵی کچانیش 8 منداڵ ڕووی تێکردووە و ئێستا 4 منداڵی تێدا ماوە.[1]