27 ژن لەماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانین
📊 Anket ve istatistik
ئەمساڵ 110 ژن و 30 منداڵ روویان لە ماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوی
سلێمانیسلێمانی کردووە، بەڵام دواتر 83 ژن کێشەیان چارەسەر بووەو ئەو ماڵەیان جێهێشتووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 110 ژن و 30 منداڵ روویان لەماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوان کردووە، بەڵام ئێستا تەنیا 27 ژن و چوار منداڵ لەو ماڵەدا ماون و ئەوانەی دیکە کێشەیان چارەسەر بووە.
هەر بەپێی ئامارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەشەش مانگی ئەمساڵدا 28 منداڵی خوار تەمەن 4 ساڵ روویان لەماڵی بێسەرپەرشتان کردووە، بەڵام ئێستا 14 منداڵی تێدا ماوە، هەروەها ماڵی کوڕان 31 منداڵ رووی تێکردووە، ماڵی کچانیش 8 منداڵ رووی تێکردووە و ئێستا 4 منداڵی تێدا ماوە.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!