لە چاپی وەرگێڕانە تورکییەکەی ڕۆمانی یازدە خولەکی پاولۆ کۆیلدا، وشەی کوردستان لادەبرێت و لەبری ئەوە وشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کە هەندێک لەخوێنەران تێبینی ئەوەیان کردوە کە لە چاپی وەرگێڕانە تورکییەکەی ڕۆمانی یازدە خولەکدا، وشەی کوردستان لابراوەو لەبری ئەوە وشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراوە.
لە وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی ڕۆمانەکەی پاولۆ کۆیلۆدا هاتوەکچەکە چوە کافتریایەکی ئینتەرنێت و زانی کە کوردەکان خەڵکی کوردستانن، ئەو وڵاتەی بونی نییە، ئێستا بەسەر تورکیاو عێراقدا دابەشبون.
چاپی وەرگێڕانە تورکییەکە، بەشی دوەمی ئەو ڕستەیەی گۆڕیوە بە لە ئینتەرنێت نوسرابو؛ کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین.
ئەم ڕستەیە لە 38 چاپی وەرگێڕانە تورکییەکەدا لەساڵی 2004ەوە بەو جۆرە ڕۆیشتوە.
خاوەنی ئەو دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەیەی کە ڕۆمانەکەی پاولۆ کۆیلۆ-ی بڵاوکردۆتەوە، لەبەرامبەر ڕەخنەکانی خوێنەراندا لەتویتەر نوسیویەتی کە توڕەیی خوێنەران لەجێی خۆیەت و هێمای بۆ ئەوە کردوە کە کتێبەکە لەبازاڕ دەکێشنەوە. وتوشیەتیلەچاپی داهاتوی ڕۆمانەکەدا ئەو هەڵەیە چاک دەکەنەوە.
لای خۆیشییەوە سەعادەت ئوزەن، وەرگێڕی ڕۆمانەکە هێمای بۆ ئەوە کردوە کە ئاگاداری ئەوە نییە چۆن ئەو گۆڕانکارییە ڕویداوە، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەوە بڕیاری ئەو نەبوە.
خاوەنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەکە وتویەتیئەو دەستکاریکردنە، بێگومان لە قۆناغی ئێدیتکردندا ڕویداوە.
پاولۆ کۆیلۆ، نوسەرێکی ناسراوی بەرازیلییەو لەساڵی 1988 بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی کیمیاگەر، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد.[1]