لە چێشخانەیەکی #هەولێر# هێرشکرایەسەر تیمێکی سەر بە کونسوڵخانەی تورکیا و بەهۆیەوە جێگری کونسوڵی تورکیا کوژرا، لەبارەی شێوازی هێرشەکە و چارەنوسی هێرشبەرەکان بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لە هەولێر، کە لەبەر هەستیاری پرسەکە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، (ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەمموزی 2019) بە دواڕۆژی وت: له و هێرشەدا سێ کەس کوژراون و کەسێکی تریش بریندارە.
وتیشی: ئه و تیمەی کونسوڵخانەی تورکیا کاتێک چونەتە چێشتخانەیەکەوە دوو کەسی تر لەسەر مێزێکی تری چێشتخانەکە دانیشتوون و دوای کەمێک یەکێکیان بە دەمانچە هێرشی کردووەتەسەر ئه و تیمەی کونسوڵخانە.
ئه و سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا کە ئه و دوو کەسە دەستگیرنەکراون و هەڵاتوون و سەرجەم بازگەکانی هەولێر داخراون بۆ دۆزینەوەیان لەرێگەی کامێرای چاودێرییەوە.
پاش نیوەڕۆی 17-07-2019 ڕووداوێکی تەقەکردن لە هەولێر ڕوویدا.
پێشتر پەیامنێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین: بەپێی زانیارییەکان هێرشێکی چەکداری کراوەتەسەر تيمێکی کونسوڵخانەی تورکیا و لە ئاکامی ئه و هێرشەشدا جێگری کونسوڵ کوژراوە و باسیش لە برینداربوون یان کوژرانی ژمارەیەکی تر لە یاوەرانیان دەکرێت.
دوابەدوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و گەمارۆی ناوچەکەیان دەستپێکردووە.
پەیامنێرمان وتیشی: هێزە ئەمنییەکان ناهێڵن میدیاکاران بگەنە ناوچەکە.
لای خۆیەوە عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: زانیارییان لەبارەی ڕووداوەکەوە نییە.
هاوکات ڕائید فەخرەدین کەریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوە لە هەولێر بە دواڕۆژی وت: ڕوداوی تەقەکردنەکە لە ناو هەولێردا بووە و تەقە لە کونسوڵی تورکیا کراوە.[1]