لەشەش مانگدا، نزیکەی 731 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# کردووە و داهاتیان زیاتر لە 73 ملیۆن دۆلار بووە.
عەلی ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە 15ی تەموزی 2019 ڕاگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە شەش مانگی ئەمساڵدا 731 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگاکە کردووە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر باشە و پێشبینی دەکەین ئەمساڵ هاتنی گەشتیاران زیاتر ببێت.
وتیشی:هۆکاری هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی پەیوەندیی بە باشیی دۆخی ئەمنی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و فراوانی سنوورەکەیەوە هەیە، گەشتیارانیش زۆربەیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون.
بەپێی پێشبینی گەشتوگوزاری سلێمانی هەر گەشتیارێک ئەگەر100 دۆلاریشی سەرف کردبێت، داهاتی ئەم کەرتە لەم سنوورە دەگاتە 73 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار.