نەورەس ڕەشید، ئەندامی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری #هەولێر# کۆچی دوایکرد.
نەورەس ڕەشید، لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆیدا وەک کەسایەتییەکی بەرجەستەی خەباتی سیاسی لە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریکردووە و لە ڕیزی پارتیدا چەندین پۆست و پلەی پێبەخشراوە.
هاوکات وەک کەسایەتییەکی ڕۆشنبیری لە بواری ڕۆشنبیری بەردەوام وەک نووسەرێک خاوەنی قەڵەمێکی دیار و سەنگین بووە و بۆچوون و بڕوا سیاسییەکانی بە زمانێکی ڕەوان بڵاوکردووەتەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,574