ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری #عەفرین# تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دروازەی شارەکە لە ناوچەی ترندە ڕوویداوە کە لەوێ ئۆتۆمبیلەکان بۆ پشکنین ڕیزدەبن.
بەپێی دوایین ئامارەکان بە لایەنی کەم 15 کەس کوژراون، لەوانە 8 کەسی سیڤیل کە دووانیان منداڵبوون و 4 چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا و لەگەڵ کەسێک کە ناناسرێتەوە. هەروەها زیاتر لە 30 کەسی دیکە برینداربوون.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,618 keer bekeken