نشینگەی سلێمانی ئاگاداری ئه و کۆمپانیایانە دەکاتەوە کە کرێکاری بیانییان هەیە فۆڕمی (28) یان (34) ئامادەبکەن.
دەقی ئاگاداریەکە...
1- ئاگاداری سەرجەم ڕێکخراوو کۆمپانیاکانی سنوری پاریزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین وهەڵەبجە دەکەین کە فەرمانبەر و کرێکاری بیانیان هەیە بە زووترین کات فۆڕمی (28) یان (34) ئامادەبکەن و ڕادەستی هۆبەی بەڕێوەبردنی جۆری بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بە پێچەوانەوە کاریان بۆ ناکرێت.
2- سەبارەت بە ڕێکخراوو کۆمپانیاکان کە بارەگای سەرەکیان لەشارەکانی هەولێر یان دهۆکە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای (دهۆک یان هەولێر) بهێنن بەپێچەوانەوە کاریان بۆ ناکرێت.
بۆزانیاری زیاتر سەردانی سایتی فیزە بکەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,384 times