لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی ڕەسمی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەکوبونەوەی خۆیدا دوێنی 6ی تەموزی 2019، کاندیدانی یەکێتی بۆ سەرۆکایەتیەکان و وەزارەتەکانی هەڵبژاردو پەسەندیکردو ناوەکانیشی تەسلیمی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکی پێکهێنانی حکومەت کردوە.
د.رێواز فایەق - سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکومەت.
جەعفەر شێخ مستەفا - جێگری سەرۆکی هەرێم.
شۆڕش ئیسماعیل- وەزیری پێشمەرگە.
د. دارا ڕەشید مەحمود- وەزیری پلاندانان.
د. ئارام محەمەد قادر- وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
محەمەد سەعید عەلی- وەزیری ڕۆشنبیری.
بێگەرد دڵشاد شوکراللە- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
خالد سەلام سعید -وەزیری هەرێم.
نەسرەدین مەحمود مەولود-سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم.
ئیسماعیل مەحمود-سەرۆکی دەستەی گشتی کاروباری مین.
عوسمان ئیسماعیل حسێن- سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار.[1]