کەجەکە شەهیدبوونی سەرکردەیەکی راگەیاند
لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان-
کەجەکەکەجەکە، شەهیدبوونی دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای لە
قەندیلقەندیل ڕاگەیاند.
لەراگەیەنراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، لە 5ی تەموزدا لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر قەندیل ئەو ئەندامەی کۆنسەی سەرۆکایەتی و لەگەڵ دوو گەریلاش بە ناوەکانی دەوران و شاهین شەهید بوون.
هاوکات کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی
تورکیاتورکیا بە هاوکاری باشوری کوردستان بەشێوەیەکی پلان بۆدارێژراو هێرشەکەی ئەنجامداوە و شەهید بوونی ئەو سەرکردەیەش کراوەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی هەواڵی میدیا تورکییەکان ئەندامێکی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری میت و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە پێچەکانی کورتەک لە قەندیل شەهیدکراوە.
[1]