...گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژاستار دوێنێ شەو لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا بە لانیکەمەوە 10 سەربازی تورک کوژراون.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی هێرشە پاکتاوکاری و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، شەوی ڕابردوو زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.
گەریلاکان لە هەرگۆلی ناوچی زاپ، شاخی چارچێلا و شاخی شەهید ساریا لە خواکورک لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا بەلانیکەمەوە 10 سەربازی سوپای تورکیی داگیرکەر کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە (HPG-BÎM) تاوەکو ئێستا لەبارەی ئەو چالاکییانەوە ڕاگەیاندراوی بڵاونەکردووەتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,545 times