ناسناو: زیلان کناجی
ناو و پاشناو: ئاسیا بۆر
شوێنی لەدایکبوون: #وان#
ناوی دایک و باوک: دلبەر - ئەمین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: زاپ - 03-07-2019\12ی پووشپەڕ
زیلان کناجی لە ساڵی 1998 لە بنەماڵەیەکی وەڵاتپارێزی وان لەدایکبووە و لە کولتوورێکی کوردیدا گەورە بووە. بەهاکانی خۆی لە ڕووی سەربەخۆییەوە پاراستووە. بۆ ئەوەی هێرشەکانی دژبە کوردان بوەستێنێت و ئازادیی ڕێبەرایەتی بەدی بێنێت، ساڵی 2015 هاتە نێو ڕیزەکانی گەریلا. هاوڕێ زیلان لە ڕۆژی هاتنییەوە خۆی لەگەڵ چیاکان کردووەتە یەک، ڕێگەی هاوڕێی فیدایی زیلان (زەینەب کناجی)ی بۆ خۆی کردووەتە بنەما. هەموو ئه و ئەرکانەی لە ئەستۆی گرتوون، سەرکەوتوانە جێبەجێی کردوون. هاوڕێ زیلان بەگوێرەی هەلومەرجەکان هێڵی ئازادیی ژن-ی ڕێبەرایەتی بەبنەما گرتووە، بووەتە یەکێک لە هاوڕێ نموونەییەکان. بە سادەیی و هەڵوێستی شکۆدارانەی ژیانی، کاریگەری لە هاوڕێکانی دەوروبەری کردووە. هەمیشە کولتووری سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی بەزیندوویی هێشتووەتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,533 ganger