لەشەش مانگی ڕابردوودا لەسنوری ئیدارەی #ڕاپەرین# بە هەزاران ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە کە بەهۆی ڕووداوەکانەوە 60 هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە.
لەلێدوانێکی تایبەتدا شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند: لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2019 هەزارو نۆسەدو چل و نۆ ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون وبەهۆی وروداوەکانیشەوە شەست هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوەو بەگشتیش لەشەش مانگی ئەمساڵدا نۆسەدو شەست و پێنج هاوڵاتی دەستگیرکراوون کەبەشێکی زۆریان دوای بە ئەنجام گەیشتنی دۆسیەکانیان ئازادکراوون.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین ڕاشیگەیاند: لەشەش مانگی ساڵی 2019 لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین حەفتاو دووکەس بەهۆکاری جیاجیا دەستگیرنەکراوون و بۆ داهاتووش هەولەَکان بەردەوامن بۆدەستگیرکردنیان بەپێی یاسا.
هەرلەوچارچێوەیەشدا تەنها لەسێ مانگی قەدەغەی ڕاوی ماسی لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین پەنجاو شەش هاوڵاتی دەستگیرکراون.
جەبار ئادەم وتەبێژی پۆلیسی دەرستان و ژینگەی ڕاپەرین لەسێ مانگی قەدەغەی ڕاوی ماسی لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین پەنجاو شەش هاوڵاتی بەتۆمەتی سەرپێچی و پابەندنەبون بەرێنماییەکانی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی دەستگیرکراوون و سەرجەمیشیان مەلەفی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەشدا ئەمساڵ بەبەراوورد بەشەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو سەرپێچی هاوڵاتیان و پابەندنەبوون بەرێنماییەکان کەمیکردووە بەجۆرێک تەنها لەشەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو سەدو بیست و هەشت هاوڵاتی دەستگیرکرابوون بەڵام لەمساڵدا تەنها پەنجاو شەش هاوڵاتی بەتۆمەتی سەرپێچیکردنی ڕێنماییە ژینگەییەکان دەستگیرکراوون.
لەبارەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەو زیانەمادیەکانیشی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا حسین عەبدوڵڵا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەگری شارەستانی ڕاپەرین ڕایگەیاند لەشەش مانگی ساڵی 2019 لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین بەهۆی دووسەدو نەوەو نۆ وروداوەی ئاگرکەوتنەوەوە بری چوارسەدو هەشتاو دوو میلۆن دینار زیان بەهاوڵاتیان گەیشتووە، ئەمەلەکاتێکدا لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو تەنها دووسەدو پەنجاو نۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.
لەبارەی خنکانی هاوڵاتیانیشەوە وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارەستانی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەدا لەەش مانگی ئەنساڵدا تەنها دوو هاوڵاتی لەئاودا خنکاوون و لەشەەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوودا شەەش هاوڵاتی لەسەچاوەکاین ئاودا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین گیانی لەدەست داوە.[1]