لە ئەنجامی زنجیرە چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە عەزاز، مارع و ناوچەی شەرای عەفرین لایەنی کەم 5 سەرباز و چەتەی سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (HRE) دەربارەی چالاکییەکانی لە عەزاز، مارع و عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە. تیایدا هاتووە، لە چالاکییەکاندا بە لایەنی کەمەوە 5 سەرباز و چەتەی سەربە تورکیا کوژراون.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند:
ڕێکەوتی 29ی حوزەیران\8ی پووشپەڕ هێزەکانمان چالاکیی سابوتاژیان لە دژی ژمارەیەک چەتەی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری شاری مارع ئەنجام دا. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و 3 چەتەش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ڤان تێکشکێنرا.
ڕۆژی 2ی تەمووز\11ی پووشپەڕ هێزەکانمان چالاکییەکیان لە دژی 2 خاڵی سەربازیی چەتەکانی تورکی داگیرکەر لە گوندی مەریەمینی سەر بە ناوچەی شەرا ئەنجام دا. هەردوو بنکەکە ڕووخێنران و 2 چەتە کوژران کە یەکێکیان سەربازی تورکیا بوو و ئەوی دیکەش چەتەی سەربە لیوای شیمال بوو. هەروەها 2 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
ڕێکەوتی 2ی تەمووز\11ی پووشپەڕ هێزەکانمان بۆسەیەکیان لە دەوروبەری گوندی کەفەر خاشر-ی سەربە شاری عەزاز دانا و گرووپێکی چەتەکانی سەربە لیوای شیمال کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا شەڕ لەنێوان #شەڕڤان#انی ئێمە و گرووپە چەتەکە هاتە ئاراوە. ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 2 چەتە کوژران و 4 چەتەش بریندار بوون.
لە کاتی شەڕدا، گرووپێکی دیکەی چەتەکان کە دەیویست پشتیوانی چەتەکان بکات، بوو بە ئامانجی شەڕڤانەکانمان و مینێک بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقێنرایەوە. لە ئەنجامدا 7 چەتە بریندار بوون کە برینی هەندێکیان قورسە. هەروەها ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێنرا.
ڕێکەوتی 2ی تەمووز\11ی پووشپەڕ لەنێوان هێزەکانمان و گرووپە چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری شاری مارع شەڕ ڕوویدا، بەڵام ئەنجامی شەڕەکە ڕوون نەبووەتەوە.[1]