وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #گەرمیان# ئاشکرایدەکات: لە ماوەی شەش مانگی ڕابوردووی ئەماساڵدا لە سنوری گەرمیان 157 کەس بەهۆی ڕاوکردنەوە دەستگیرکراون.
سەرکەوت ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لەلایەن هێزەکانمانەوە لە ناوچەکانی کەلار و کفری و خانەقین، لە ماوەی شەش مانگی ڕابوردووی ئەمساڵدا بەهۆی ڕاوی نایاساییەوە 157 کەس دەستگیرکراون.
وتیشی: هەر له و ماوەیەدا 52 پارچە چەک و سەدان گوللە و کەرەستەی تایبەت بە ڕاوکردن دەستیان بەسەردا گیراوە و دواتر بەشێکی زۆریان لەناوبراون.
ئەوەشی خستەڕوو: ڕاوچیەکان بەشێکیان زیندانی کراون و بەشێکیان غەرامەی ماددی و کۆی پارەی غەرامەش بریتییە لە سێ ملیۆن و 255 هەزار دینار و هەمووشیان بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە کە ڕاوی نایاسایی نەکەن.[1]
#03-07-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,677 ganger