...#هەپەگە# ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لە جۆلەمێرگ، شرنەخ و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لایەنی کەم 4 سەربازی تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا و شەڕی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
هێزەکانمان ڕۆژی 26ی حوزەیران\5ی پووشپەڕ کاتژمێر 3:30 لە دژی سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک لە گردی سەرزەر-ی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان کرد. لە چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا کە لە گردەکە کاری دەکرد.
هێزەکانمان ڕۆژی 28ی حوزەیران\7ی پووشپەڕ کاتژمێر 1:50 لە دژی سەنگەرەکانی دوژمن لە گردی سەرزەر چالاکییەکیان کرد. لە چالاکییەکەدا بەتووندی لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و 2 سەرباز کوژران. سوپای تورک دوای چالاکییەکە بە بۆمب و گولە دەستڕێژی کردە سەر ناوچەکە. هەروەها بە کۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی خۆی هەڵگرتووەتەوە. یەکینەکانمان کە چالاکییەکەیان کردووە، بە ساخ و سەلامەتی گەیشتوونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
هێزەکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژا ستار) لە چێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، ڕۆژی 1ی تەمووز\10ی پووشپەڕ کاتژمێر 14:30 لە دژی یەکینەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک کە لە گردی شەهید ساریا-ی سەر بە خواکورک جێگیر بووبوون، چالاکییەکیان کرد. لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.
هێزەکانمان لە چێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر کە لە هەرێمی بۆتان بەردەوامە، ڕۆژی 30ی حوزەیران\9ی پووشپەڕ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کۆبرا کە بەره و سەربازگەی کرۆن لەنێوان گوندی گوندکێ مەلێ و شاری شرنەخ دەچوو، چالاکییەکی سابوتاژیان کرد و گورز لە ئۆتۆمبێلەکە درا. ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێزەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
ڕۆژی 29ی حوزەیران\8ی پووشپەڕ هێزەکانمان لە دژی ئه و سەربازانەی لە دۆڵی ئەیشەدکێی سەر بە ناوچەی بەستای شرنەخ جێگیر بووبوون، چالاکییەکی نیشانەشکێنییان کرد. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە.[1]