...بەپێی بەدواداچوونێکی لیژنەیەکی تایبەتمەندی پەرلەمانی #کوردستان# هیچ بەرهەمێکی ناوخۆیی ناتوانێت زیاتر 50%ی پێویستی ناوخۆ دابینبکات و ئەمەش گرفتی لە بەردەم هاوڵاتیاندا دروستکردووە.
بەختیار شوکری سلێمان، ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر (سێشەممە 2ی تەموزی 2019) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیاری حکومەتی ناوەند لەبارەی پێناسی گومرگی بووە هۆی گرانبوونی هەندێک کەلوپەل لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە ئەمەش بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری کردووەتەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان.
وتیشی: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی باجی گومرگ لەسەر کاڵاکان بەهۆی کەمی ڕێژەی بەرهەمی ناوخۆییە لە هەرێمی کوردستان کارێکی وایکردووە کە بەرهەمی ناوخۆیی نەتوانێت زیاتر 50%ی پێداویستی ناوخۆیی دابینبکات، تەنانەت بەشێک لە بەرهەمەکان تەنها 10%ی پێداویستی ناوخۆیی دابیندەکەن.
ئه و پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو: گرانبوونی هێلکە و هەندێک لە کەلوپەلی تر کێشەی بۆ هاووڵاتیان دروستکرد بۆیە پێویستە پێناسی گومرگی بۆ هەندێک لە کەلوپەل گرانبکرێت، بەڵام هەنگاو بەهەنگاو بێت نەوەک بەشێوەیەکی کتوپڕ کە کاردانەوە لەدوای خۆی دروستبکات. [1]