رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیێنێت بە پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستی لەوانەش وەرزشکردن و خواردنی خۆراکە تەندروستەکان دەتوانرێت ڕێگە لە تووشبوون بە خەڵەفان بگیرێت.
لە نوێترین ڕێنماینامەیدا سەبارەت بە خەڵەفان، تەندروستی جیهانی دەڵێت، وەرزشکردنی بەردەوام و خواردنی خۆراکی تەندروست، مەترسیی تووشبوون کەمدەکەنەوە.
د. تارا جۆنس، بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوە لە خەڵەفان لە بەریتانیا دەڵێت: تاوەکو ئێستا خەڵەفان هیچ چارەسەرێکی بنەبڕکەری نییە، تەنیا دەتوانرێت کۆنترۆڵبکرێت و بە گرتنەبەری ڕێگە خۆپارێزییەکان مەترسییەکە کەمبکرێتەوە.
بەڕێوەبەرەکەی سەنتەری توێژینەوە لە خەڵەفان ڕوونیدەکاتەوە، لەوانەی لەرووی بۆماوەییە ئەگەری تووشبوونیان هەیە، تەنیا بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانیان بە ئاراستەیەکی تەندروستانە دەتوانن خۆیان بپارێزن.
تەندروستی جیهانی دەڵێت: دەبێت چالاکی و کەمپەینی جیاواز بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەبارەی ئەم گرفتە ئەنجامبدرێن، چونکە لەرووی ئابووریشەوە کاردەکاتە سەر وڵاتەکە و بەپێ خەملاندنەکان بێت تاوەکو ساڵی 2030 خەرجی تووشبووانی خەڵەفان دەگاتە دوو تریلیۆن.
خواردنی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن، وازهێنان لە جگەرە و کحول لەو ڕێگەیانەن کە مەترسیی تووشبوون بە خەڵەفان کەمدەکەنەوە.[1]