کتێبی مێرگی وشە لە ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس خەڵەف غەفور بڵاوکرایەوە.
سەعات 10:30 ی بەیانی سێشەممە #02-07-2019# بەئامادەبوونی ژمارەیەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی لەساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و واژۆ کردنی کتێبی مێرگی وشە لە ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس خەڵەف غەفور بەڕێوەچوو.
سەرەتا خەڵەف غەفور ئامادەکاری کتێبەکە تیشکی خستەسەر کتێبەکە و ڕایگەیاند: ئه و کتێبە گفتوگۆیەکی دوورودرێژە لەسەر ژیان و بەرهەم و چالاکییەکانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مستەفا ساڵح کەریم.
دواتر ئامادەبوان بیروڕای خۆیان سەبارەت بە کەسایەتی و خەبات و نووسینەکانی مستەفا ساڵح کەریم دەربڕی و پاشان کتێبەکە بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرا.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,313