پۆلیس لە مێردین 5 و لە ئامەد 3 ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکردووە
باکووری کوردستان
- تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی باکوری کوردستاندا پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە مێردین 5 و لە
ئامەدئامەد 3 ڕۆژنامەنووسی دەستگیر کردووە و هێشتا ئازاد نەکراون.
[1]
لە ئامەد بەرخۆدان لەدژی داگیرکەریی لە ڕۆژی چوارەمی دایە
- بە بڕیاری قەییومەکانی شارەوانی، ئەنجوومەنی شارەوانیی مێردین و وان هەڵوەشێنرانەوە، کە زۆربەیان ئەندامی
هەدەپەهەدەپەن و، لیژنەیەک بۆ راپەڕاندنی کارەکانی ئەنجوومەن پێکهێنرا.
[2]
- بەرخۆدانی گەلی ئامە لە دژی داگیرکەریی ڕژێمی ئاکەپە لە ڕۆژی چوارەمی دایە. پەرلەمانتارانی هەدەپە مووسا فارسۆگولەر، هۆشیار ئوزسۆی، دێرسم داغ، ڕەمزییە تۆسوون، فەلەکناس ئۆجا و دڵشاد جامبازییش لەناو جەماوەری هەدەپە لەبەردەم بینای شارەوانی کە لە لایەن پۆلیسی تورکەوە گەمارۆ دراوە دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. جەماوەری گەل لە کۆڵانی لیسە گردبوونەوە.
[4]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی کشتوکاڵوەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم و بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە تا کاتێکی نادیار قەدەغە بکرێت.
[3]
- دوو ڕۆژە بە هۆکارێکی نادیار، ئاگر لە پاوان و چیایی گوندی جونان لە شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێی پارێزگای
دهۆکدهۆک کەوتووەتەوە و لە ژێر کۆنترۆڵی هاوڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی ناوچەکە دەرچووە.
[1]
- نەقیبێکی پێشمەرگە بەناوی عەلی عیسا ئۆرەماری لەگەڵ چوار هاوڕێی لەسەر ڕێگای نێوان دێرەلۆک و
ئامێدیئامێدی سنوری پارێزگای دهۆک لەلایەن ئاسایشی ناوچەکەوە دەستگیرکران.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان