فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای #تورک#ی داگیرکەر بۆردومانی دەوروبەری گوندی سێگرێی ناوچەی نهێلیی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# و ناوچەی چیادێڵی سەربە شارۆچکەی #سیدەکان#-یان کرد.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی باشووری #کوردستان# بەردەوامن. بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندی سێگرێی قەزای ئامێدی-یان کردووە لە سنووری پارێزگەی #دهۆک#. تا ئێستا دەربارەی ئەنجامی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک بەدەستنەخراوە.
لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانی ناوچەی چیادێڵ-ی سەر بە شارۆچکەی سیدەکان-یان کرد لە سنووری پارێزگەی #هەولێر#.
ئه و شوێنەی بۆردومان کراوە نزیکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی سیڤیل و بارەگەکانی پەدەکه- شی لێن. بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,699