لە مانگی ڕابردوودا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر خۆراک و مادەی ماوەبەسەرچوودا گرتووە کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبوون و لەلایەن لیژنەکانەوە لەناوبراون.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاپۆرتێکیاندا ڕایانگەیاندووە، لەمانگی حوزەیراندا، بەهۆی خراپ بوون و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە 43 تۆن و 810 کیلۆگرام خۆراک و ماددەی ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئه و خۆراک و ماددە ماوەبەسەرچووانەی لیژنەکان دەستیان بەسەردا گرتووە لە (خواردەمەنی جۆراوجۆر، بۆن و جوانکاری خانمان، ماددەکانی پاککردنەوە و قڕکەری مێرووی خانووە کشتوکاڵیەکان، میوەکان، خواردنەوە گازییەکان) پێکهاتوون کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبوون.
بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی بەشێکی زۆریان لەناوچەی تانجەڕۆ و بەشێکیان لە شوێنی تایبەت و دوور لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان، لەناوبراون و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت له فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی پێک هاتووە ئێستا ژمارەیان 33 لیژنەیە و لە بەرەبەیانێکی زووەوە تا درەنگانێکی شه و سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتیەکان دەکەن و لە هەبوونی سەرپێچی خاوەن شوێنەکان ئاگادار دەکەنەوە لە دوبارەبونەوەی سزای مادیی و بەردەوام بوون لەسەرپێچی شوێنەکە ڕوبەروی داخستن دەکەنەوە.[1]