سادق مەدلول سوڵتانی، ئەندامی پەرلەمانی #عێراق# ڕایگەیاند، دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ لێپرسینەوەو بانگهێشتکردنی فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق بۆ پەرلەمان.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە کە تا ئێستا 61 ئیمزای پەرلەمانتارانیان کۆکردۆتەوە بەمەبەستی لێپیرسینەوە لە فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق.
لەو نوسراوەدا کە سادق مەدلول سوڵتانی، ئیمزای پەرلەمانتارانی لەگەڵ هاوپێچ کردوە تا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکات، ئاماژەی بەوەداوە کە بەپشت بەستن بە بڕگەی حەوت لە ماددەی 61ی دەستوری عێراق و بڕگەی حەوت لە ماددەی 27 لە یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی ژمارە 13ی ساڵی 2018 و ماددەی 55 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرەلمان، بفەرمون بە ڕەزامەندیدان لەسەر بانگهێشتی وەزیری دارایی بۆ لێپرسینەوە.[1]
#2019-06-2#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,715