لەسەر بۆردومانەکانی تورکیا حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بۆردومانەکان گەیاندووەتە حکومەتی تورکیا.
لە ڕاگەێندراوکە هاتووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕووداو و بۆمبارانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچە سنوورییەکان، نیگەرانیی خۆی گەیاندووەتە تورکیا و داواکارین دووبارە نەبنەوە.
باس لەوەشکراوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکات و ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر و تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت و به و هۆیەوە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەوێتە مەترسییەوه.
لە بەشیکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەبێت #پەکەکە# لە ناوچە گوندنشینەکان دووربکەوێتەوە و ژیانی هاوڵاتیان نەخاتە مەترسییەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵگرانی و نیگەرانیی قووڵی خۆی بۆ کەوتنەوەی قوربانیانی سڤیل لە ئەنجامی بۆمبارانی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاریان دەکات.
هەبوونی چەکدارانی پەکەکە له و ناوچانە و نزیکبوونەوە و هاتنی بەئەنقەستیان بۆ ناو گوند و ئاواییەکان، بێباکانە ژیانی گوندنشینانی ئه و ناوچانەی خستووەتە مەترسییەوە، هەروەها بووەتە ڕێگر لە گەڕانەوەی ژیان و ئاوەدانکردنەوەیان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکات و ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر و تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت و به و هۆیەوە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەوێتە مەترسییەوه.
ناوچە گوندنشینەکانی سنوور دەبێ نەکرێنە مەیدانی پێکدادانی سەربازی و بۆمباران، چەکدارانی پەکەکەش دەبێ لە گوندنشینان دوورکەونەوە و نەیانخەنە مەترسییەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕووداو و بۆمبارانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچە سنوورییەکان، نیگەرانیی خۆی گەیاندووەتە تورکیا و داواکارین دووبارە نەبنەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان[1].