تێکچوونی کاتەکانی خەوتن و کەمخەوی و زۆر خەوی کاریگەری تەواویان لەسەر سروشتی جەستە دەبێت و هەریەکەیان بەجۆرێک زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.
بەگوێرەی وتەی پسپۆڕان ئاماژە بەوەکراوە کە کەسی پێگەیشتوو پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە، ئەگەر لەو ڕاددەیە کەمتر بخەوێت ئەوا تووشی لاوازی جەستەیی دەبێت و لەهەمان کاتدا کاریگەری لەسەر مێشک و ئەندامەکانی دیکەی جەستەی دروستدەکات.
هاوکات بە هەمان شێوەی کەمخەوی، خەوتن بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر زیاتر زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و مەترسی لەسەر دروست دەکات.
ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی بە پێنج لە دیارترینی ئەو کێشە تەندروستییانە کردووە کە بەهۆی خەوتنی زۆرەوە تووشی مرۆڤ دەبن، ئەوانیش:
1. کێش زیاد دەبێت و ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەوی و شەکرە زیاد دەکات.
2. تووشی بێتاقەتی و خەمۆکی دەبن.
3. مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات بەڕاددەی %34.
4. تووشبوون بە سەرئێشە.
5. خەوی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک دەبێت و تەرکیز کەمدەکاتەوە و بیرەوەری لاوازدەکات.[1]