شوێنی لەدایکبوون: #ئامەد#
ناوی دایک و باوک: مونەوەر - فەهمی
کات و شوێنی شەهیدبوون: 03-06-2019\13ی جۆزەردان - ئامەد
ماهیر ئاندۆک لە لجە-ی ئامەد لەدایکبووە کە یەکەمین کۆبوونەوەی پارتییمان بەدڵسۆزی بۆ #شەهید#ان له و سنوورە ئەنجام دراوە و ناوچەکە هەتا ئێستا خاوەنی هێڵی وەڵاتپارێزییە. هاوڕێ ماهیر کە لە خانەوادەیەکی وەڵاتپارێزدا گەورە بووە، بەر لەوەی بێتە نێو ڕیزەکانمان هەر ئەرکێکی کەوتبێتە سەرشان، بە هەستیارییەکی گەورەوە جێبەجێی کردووە. پێشەنگایەتی بۆ گەنجان کردووە. زوو لە حەقیقەتی شەڕی کوردستان گەیشتووە و بە بانگەشەی ئەوەی ببێتە فیداییەکی ڕێبەر ئاپۆ، ساڵی 2012 هاتە نێو ڕیزەکانی گەریلا. لەنێو گەریلادا هەمیشە بانگەشەکەی خۆی پاراستووە، بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ خۆی ئافراندووە. بە لایەنی دروستی، ڕەنجدەری، بوێری و دڵسۆزی هەمیشە لەپێشەوە بووە. ساڵی 2016 دەچێتە چیاکانی ئامەد کە زۆری خۆشدەویستن. بە ورە و جۆشوخرۆشی جێبەجێکردنی بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی فەرماندە قارەمانەکانی ئامەد شەهید نوومان و شەهید ڕێبەر دەکەوێتە ڕێ. لە چیاکانی ئامەدیش هەمیشە بە شێوازی فیدایی بەرخۆدان دەکات. هەمیشە چالاک و بوێر بووە. هاوڕێ ماهیر لە تەواوی ژیانی تێکۆشانیدا هەمیشە تووڕەیی خۆی لە دژی دوژمن تیژ کردووە و خۆشەویستیی گەلی گەورە کردووە. هاوڕێی قارەمانمان کە خۆشەویستی ئامەد بوو، بە خۆشەویستیی خۆی هەتا دوایین ساتی ژیانی بە عەشقەوە ژیاوە. ئێمە سوێند دەخۆین کە باوەڕی بە ڕۆژە هەتاوییە خۆشەکان، بکەینە مۆتیڤاسیۆنی شەڕ و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,506