ناوی دایک و باوک: گوڵیشان - کەمال
کات و شوێنی شەهیدبوون: 08-06-2019\18ی #جۆزەردان# - #ئامەد#
ڕۆهات کە لە ئەرخەنیی #ئامەد# لەدایک بووە، هێرشەکانی سیستەمی دژبە بەهاکانی گەلی کورد قبووڵ نەکردووە و هانی ژیانێکی شکۆداری داوە و ساڵی 2006 هاتووەتە نێو ڕیزەکانی ئازادی. ساڵی 2014 دەربازی هەرێمی ئامەد بووە کە شەڕی لێ گەرم بوو. لە ژیانی تێکۆشاندا لە هەموو شوێنێک خۆشویستراوە و کاریگەری لەسەر هاوڕێکانی داناوە، گەیشتووەتە ئه و حەقیقەتەی کە ببێتە هاوڕێی هاوڕێیان. ڕێکخستن هەر بەرپرسایەتییەکی پێدا بێت، سەرکەوتوانە جێبەجێی کردووە. بە خەسڵەتی خۆڕاگری ئەرکەکانی ڕێکخستنی جێبەجێ کردووە. لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ قووڵ بووبووەوە، دڵسۆز، دروست و ڕەنجدەر بوو. بۆیە هاوڕێیانی پێیان دەگوت لەپێشەوەی ژیانە. وەک ڕۆڵەی دڵسۆز و سروشتیی دایکی پیرۆز، بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتەکانی نیشانی داوە مرۆڤ چۆن دەبێتە هاوڕێی ژن. له و کاتەوەی هاتووەتە نێو ڕیزەکانی گەریلا، هێڵی فیداییبوونی #پەکەکە# لە خەسڵەتەکانیدایە و سەردەکەوێت بۆ ئەوەی ببێتە #شەڕڤان#ی فیدایی ڕێبەر ئاپۆ. لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە گیانی فیدایی ژیاوە. تۆڵەکردنەوەی ئەم گەریلا دلێرە دەبێتە هۆی ژیانمان.[1]