ناسناو: جوان لجە
ناو و پاشناو: عوسمان گولەن
شوێنی لەدایکبوون: #ئامەد#
ناوی دایک و باوک: فەریدە - نەزیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 08-06-2019\18ی جۆزەردان - ئامەد
جوان کە دڵسۆزی و وەڵاتپارێزییەکەی له و خاکە وەرگرتووە کە لێی لەدایکبووە، لە لجەی ئامەد هاتووەتە دونیاوە. خەسڵەتی خۆڕاگری لە خاکی بەرخۆدان وەرگرتووە، ڕەنجدەر و دڵسۆزی هاوڕێیانی بووە و هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە. زۆر بەرپرسایەتی لە ئەستۆ گرتووە و لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا هەمیشە شێوازی سەرکەوتووی گرتووەتەبەر. هەوڵی داوە بە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی خۆی پەروەردە بکات و سەرلەنوێ خۆی دروست بکاتەوە و ببێتە فیداکاری گەل. بووەتە شەڕڤانێکی بوێری ژیانی سەرفراز و لە مێژووی خۆیدا جێی گرتووە. بە هەڵوێستی خۆی کە لە بەرانبەر گەل خاوەن بەها و دەستکەوتخواز بووە، یەکێکە له و گەریلایانەی ئامەد کە خۆشویستراوە. بە جۆشوخرۆشی گەریلایەتیکردن له و شوێنەی لێی لەدایک بووە، لە هەموو هەنگاوەکانی تێکۆشاندا بەفیداکاری گەیشتووەتە هێڵی میلیتانیی ڕێبەر ئاپۆ. تۆڵەکردنەوەی هاوڕێمان جوان کە هەمیشە بە بڕیار بوو کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بێت، بە گەشکردنی ئاستی شێوەی شەڕی فیدایی دەبێت کە هەلومەرجی خەباتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دروست دەکات.
[1]
#08-06-2019#