ڕەشەبایەکی بەهێز ناوچەکەی گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکی 100 خێزان ئاوارەبوونە و ماڵیان چۆڵکردووە، ئاگرەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و هۆکاری کەوتنەوەی دیارنییە.
ئاگرەکە ماوەی چوار کاژێرە بەردەوامە و نۆ گوند و سەنتەری قەزای #شنگال#ی گرتووەتەوە، خەڵکی شنگال و ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن، بەڵام هێشتا ئاگرەکەیان بۆ کۆنترۆڵنەکراوە.
هاونیشتمانییەکی شنگالیش ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئاگرەکەوە سەدان دۆنم زەوی لە دەخل و دانی جووتیاران سووتاون.[1]
#28-06-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,367