قازانجی دەخل و دانە سووتاوەکان دەچێتە گیرفانی داعشەوە
دوای ساڵانێک وشکەساڵی، جووتیارانی
سووریاسووریا و
عێراقعێراق بەهۆی بارانی زۆری ئەمساڵ چاوەڕێی بەروبوومێکی زۆریان دەکرد. بەڵام ئاگرێک کە پێناچێ کۆتایی بێ، پێش وەرزی دروێنە دەخل و دانی جووتیارانی لەناو برد. ئەو ئاگرە هەڕەشە لە کۆمەڵگای
شنگالشنگال دەکات و خەریکە گۆڕە بە کۆمەڵەکانیش دەگرێتەوە. شنگالێک کە پێشتر زامدار بووە.
لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی وەک
کەرکوککەرکوک بەدگومانییەکی زۆر لەبارەی ئەو کەسانە دروستبووە کە بەرپرسیارن لە ئاگرتێپەردانی دەخل و دانی خەڵک، هەر ئەوەش پەیوەندیی گرژی خەڵکی ناوچەکەی گرژتر کردووە. خەڵکی ناوچەکانی نزیکی رەققە و ناوچە ئازادکراوەکانی دیکەی سووریا لەمەودوا دەبێ مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەن کە بەهۆی سووتانی زەویوزارەکانیان دروستبووە.
زۆر کەس گومانی ئەوە دەکەن پاشماوەکانی دەوڵەتی بەناو ئیسلامی (
داعشداعش) بەرپرسیار بن لە ئاگرەکان. زۆر لە راپۆرتەکان لە باکووری عێراق و سووریا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە داعش ئاگر لە زەویوزاری ئەو جووتیارانە بەردەدات کە ئامادە نین باج بە رێکخراوەکە بدەن. بەو مانایە، گڕبەردانە زەویوزاری جووتیاران لە تەکتیکی مافیایی دەچێ لە دژی ئەوانەی “پاراستن”ی ساختەی داعشیان ناوێ. لەوە دەچێ داعش بە تایبەتی زەویی ئەو هۆز و گوندانە بکاتە ئامانج کە دژیان وەستاونەتەوە، یانیش لە چەند ساڵی رابردوودا یارمەتی هێزە کوردییەکان و حکومەتی عێراقیان داوە بۆ تێکشکاندنی داعش.
گروپە ئیسلامی و چەکدارەکانیش شت لە یەکدییەوە فێر دەبن. وەک چۆن تەکتیکی هێرشی خۆکوژی و بۆمبی چێنراو لە حزبوڵڵا و بەورەکانی تامیلەوە بۆ زۆر گروپی دیکە گوازراوەتەوە، بە هەمان شێوە سووتاندنی زەویوزاریش خەریکە دەگوازرێتەوە. ماوەیەکی زۆرە حەماس و چەکدارە فەڵەستینییەکان تەکتیکی ئاگرتێبەردان لەدژی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئیسرائیل بەکاردەهێنن بەم دواییە فەڵەستینییەکان کۆلارە و باڵۆنی هەوای هەڵگری ئامێری ئاگرخستنەوەیان بەکارهێناوە و لە سنوورەکانی نێوان غەزە و ئیسرائیلەوە ئاودیویان کردوون، تاوەکو ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئیسرائیل بەربدەن. رەنگە ئەو نموونەیە سنوورەکانی بڕیبێ و گەیشتبێتە دەست تیرۆریستانی داعش، کە خەیاڵێکی داهێنەرتر و وێرانکەرتر لە گروپەکانی دیکەیان هەیە.
مادام داعش خۆی بەرپرسیارێتی ئەو ئاگرکەوتنەوانەی هەڵگرتووە و هانی خەڵکی دیکەش دەدات هەمان کار بکەن، ئیدی هیچ هۆکارێک نامێنێتەوە گومانمان هەبێ لەوەی تیرۆریستەکان بەرپرسیارن لە بەشی زۆر، یانیش زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان. هەرچەندە دەشێ هەندێک لەو ئاگرانە بە شێوەیەکی سروشتی یان بەهۆی کارکردنی ئاشەکانەوە روویدابێ، بەڵام پێدەچێ داعش دەستی باڵای لەو تاوانانەدا هەبێ. ئەوە بەتایبەتی کاتێک راست دەردەچێ کە دەبینین هێرشی لەو جۆرە کراوەتە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی. هیچ کەسێک نابێ گومانی هەبێ لەوەی چەکدارە توندئاژۆکانی داعش توانا و ئامادەییەکی زۆریان بۆ وێرانکاری هەیە، کە پاڵنەری سەرەکییان تۆڵەسەندنەوە و رقێکی رووتە.
ئاگربەردان لە زەویوزاری جووتیاران خزمەت بە ئامانجێکی لەمێژینەی تیرۆریستانیش دەکات کە بریتییە لە دروستکردنی ناسەقامگیری و رێگەخۆشکردن بۆ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی جەماوەری بەرامبەر بە حکومەتێک کە ناتوانێ خەڵک و سەروماڵیان بپارێزێ. چاودێریی زەوییە کشتوکاڵییەکان تەنانەت بۆ بە تواناترین هێزە ئەمنییەکانیش کارێکی مەحاڵە، هەر بۆیە ئەو زەوییانە بوون بە ئامانجێکی ئاسان بۆ پاشماوەکانی داعش لە سووریا و عێراق. ئەگەر هێزە ئەمنییەکانی حکومەت ئاسایشیان بۆ دابین نەکەن، ئەوە خەڵکی گوندنشین نە هیچ مەیلێکیان دەمێنێ بۆ ئەوەی باج بە حکومەت بدەن و نە دەستیشیان دەڕوات پارەی باجەکە پەیدا بکەن. لە هەلومەرجێکی ئاوهادا، رەنگە هەندێک بە نابەدڵییەوە گوێڕایەڵی داعش بن و پارەی پاراستنی زەوییەکانیان بەو گروپە بدەن.
هەموو کەسێک دەیزانی لە قۆناغی دوای شەڕی دژی داعش چ جۆرە کێشەیەک سەرهەڵدەدات. زەویوزارەکان لە عێراق و سووریا ئاگریان تێبەردەبێ و ژمارەی تەقینەوەکان لە بەشە کوردییەکەی سووریا رووی لە زیادبوونە، لە هەمانکاتدا شەڕە پچڕپچڕەکانی داعش شوێنی شەڕە باوەکانی ئەو رێکخراوەی گرتووەتەوە.
ئەگەرچی دەزانرا ئەم جۆرە نوێیەی شەڕی داعش بەڕێوەیە، لەوە دەچێ دەسەڵاتدارانی ئەمنیی عێراق و بەشە کوردییەکەی سووریا ئامادەگی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تەحەدا نوێیەیان نەبێ. کۆمەڵگاکانی ئەو ناوچانە دەبێ بە تەواوەتی داواکانی داعش رەت بکەنەوە و لە بری ئەوە سەبارەت بە چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی خۆیان زانیاری بە دژەتیرۆر بدەن، بۆ ئەوەی دەزگای دژەتیرۆر بتوانێ کاریگەر بێ. روون و ئاشکرایە کە ئەمە لە زۆر بەشی عێراق و سووریا رووینەداوە و دەبێ بپرسین بۆچی؟
ئاخۆ هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دامەزراوە جیاجیاکان لە هەردوو وڵات ئامادەگییان پیشاننەداوە تاوەکو لە درێژماوەدا و بە رۆژ و بەشەو ناوچە گوندییەکان بپارێزن؟ ئاخۆ شکستی چارەسەرێکی سیاسی کە لای هەموو کۆمەڵگاکانی سووریا و عێراق جێی قەبووڵ بێ رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی دانیشتووانی ناوچەکە خۆیان بە بێگانە ببینن؟ یانیش رەنگە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە پاشماوەکانی داعش بەس بێ بۆ ئەوە هەڵمەتی ئاگربەردان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان و بۆمبە چێنراوەکان جێبەجێ بکەن.
[1]
دەیڤید رۆمانۆ لە ساڵی 2010 وە بۆ (رووداو) دەنووسێ. لە زانکۆی ویلایەتی مزوری لە ئەمریکا مامۆستای سیاسەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و چەندین نووسینی لەبارەی کورد و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاوکردووەتەوە.