گەنجێکی خەڵکی
سلێمانیسلێمانی کە ساڵانێکە لە
هەولێرهەولێر نیشتەجێیە، بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵێک لە مردن پارچەیەک لە جگەری خۆی پێبەخشی.
فاتیح مەولەوی زادە گەنجێکی دانیشتووی هەولێرە، ئێستا لە وڵاتی هیندستانە، فاتیح بە خۆبەخشی و بەکارێکی مرۆڤایەتی پارچەیەک لە جگەری خۆی بەخشیە ئەو منداڵە، بەبێ ئەوەی بیناسێت کە نەخۆشی جگەری هەبووه و مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو.
ناسیح مەولەوی زادە، برای فاتیح، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەڕێگەی هاوڕێیەکیەوە فاتیحی برام بەوە دەزانێت کە منداڵێکی بچووک کە تەمەنی نزیکەی دوو ساڵ دەبێت و ژیانی لەمترسیدایە و پێویستی پارچەیەک جگەرە، فاتیح ڕەزامەندی دەردەبڕێت بۆ پێدانی پارچەیەک لە جگەری خۆی.
ناسیح دەڵێت: دوای بیست ڕۆژ پشکنین لە کوردستان، دواتر دەرکەوت کە جگەری فاتیح بۆ منداڵەکە گونجاوە.
لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ناسیح مەولەوی زادە وتی: چەند ڕۆژێکە لە وڵاتی
هیندستاننهیندستانن، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکە دوای شەش کاتژمێر بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و ئێستا تەندروستی هەردووکیان جێگیرە.
[1]
28-06-201928-06-2019