...دڵە کزە هەبونی ئازارە لە سنگ و گەروی کەسەکەدا، کاتێک ڕودەدات کە ترشەلۆکەکانی گەدە یان خواردنە هەرس نەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک، بەمەش کەسەکە هەست بە ئازار دەکات.
ماڵپەڕی Healthline چارەسەرەکان دەخاتە ڕو لە کاتی هەبونی ئازار:
یەکەم: جلێکی یەخە کراوە بپۆشە.
دووەم: بۆ پێوە بوەستە یان پیاسە بکە.
سێیەم: سۆدە و ئاو تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە.
چوارەم: زەنجەفیل یارمەتیدەرێکی باشە.
پێنجەم: بنێشت بجوە.
شەشەم: لە جگەرە کێشان دور بکەوە.
حەوتەم: ڕەگە بەلەک بکوڵێنە ئاوەکەی بخۆرەوە.
هەشتەم: دەتوانیت کەمێک سرکەی سێو بخۆیت بە نەهێشتنی ئازار.
نۆیەم: ئەگەر هەفتەی دوجار هەستت بە دڵە کزە کرد باشترە سەردانی دکتۆر بکەیت.[1]