🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هزرەکانی مەتی
نووسەر: بێرتۆلت برێشت
وەرگێڕ: شەهاب مەحموود [1]
📕 هزرەکانی مەتی
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید..خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە خەجەباوە..لەدایک بوی 1945 لە گوندی مەلاقەرە هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایە
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر لە جسری سەیداوەی هەتا مکتەبی جمهوری تۆمارکرایە.

لەلایەن هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم[1] تۆمارکرایه..
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
د. بەختیار سەجادی [1]
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
📕 هێمن و سازی ناساز
ناونیشانی پەرتووک: هێمن و سازی ناساز
کۆکەرەوەو ئامادەکار: فارووق فەرهاد
📕 هێمن و سازی ناساز
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
ساڵح عوسمان[1]
2020
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی دووەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی یەکەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
ئەم وێنەیە بۆ یەکەم جار بڵاو دەبێتەوە وێنەکە ماڵی (جەمیل صائبە) سەرەتای ساڵی 1940 ماڵیان بەرامبەر مزگەوتی گەورە بوو
چیرۆکی ئەم وێنەیە[1]
کاتێک ڕەفیق حلمی لەگەڵ خانەوادەکەی لەبەغداد دەهاتنەوە بۆ سلێ
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
ناونیشانی پەرتووک: بۆ نەوەی داهاتوو
نووسەر: ئەحمەد سەید
وەرگێران: زامدار قادری
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان لە گەڕەکی عەقاری گیراوە ساڵی 1975.
کچەکانی حاجی حەمە ئاغای حوسێن ئاغای حاجی عەوڵای گەورەی ئاغا تەن
دایکیان بەهێ خانی حاجی رەسوڵ بەگی خالید بەگی بابانە.
1- ڕەو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
📖 کاکە پشتێنەکەو
کاکە پشتێنەکەو...
جیکە جیکی تایەی عەرەبانەی تریشقەکه دەنگ دەداتەوە
داڵغە دەمباتەوە بۆ بەردەم خواردنەوەی چایەک...

تەقەتەقی ناڵی پێ ئەسپەکان لەو سەری شەقامەکە دێتە گوێم، زاق و زریقی مناڵە عەجولەکان
📖 کاکە پشتێنەکەو
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
قە سام شە رعی ساڵی 1937 و هەویەی بەکری مارف ئاغای ئەمین ئاغای پەستەک سوورە کە لەبەر خانەقا ژیاون
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
📷 سلێمانی ساڵی 1910
سلێمانی ساڵی 1910
📷 سلێمانی ساڵی 1910
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
ئەو رسمە لەسەر رێی بەینی تەیراوە و عەنکاوە گیرایە لە شەستەکانی سەدەی 20
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر بەڕێزان (باقی حەیدەری و کانەبی کاڕەسوڵ شکرچی) ساڵی حەفتایەکان..
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928.

بۆ رێگا گرتن لە تەعریبی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ هێنانی فەرمانبەری عەرەب بۆ هەولێر.
رۆشەنبیرانی هەولێر رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی رێکخراوێکی ر
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
👫 مام ملا هیندۆ
کەسایەتیە خۆشەویست و بەرێزەکانی شاری هەولێر هەردەم لە یادن. مام ملا هیندۆ..
نوسینی : سید عیسی

ناوی تەواوی ملاعبداللە ملا حسن شێخ محمد، لەدایک بوی گەرەکی عارەبان 1932 چاوی بەدونیا هەلهێناوە، لەبنەم
👫 مام ملا هیندۆ
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960.
نزیک مزگەوتی شیخ مستەفا و بەرامبەر تەکیەی (شێخ عەبدولکەریم) له گەڕەکی خانەقایە.
گۆرستانی عوزیریەکان جودایە لەگەڵ گۆرستانی شێخ ئۆمەر بەڵام لەیەک نزیکن، گۆرستا
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
نوسینی : سیروان سەرگەڵووی
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
سۆران سەقزی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەنیانی - هاوار
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📖 ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
📖 کورتەباس

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەمجارە ئەگەر لای هەموو خەڵکی کوردستانکوردستان دووبارەی کابینەکانی دیکە بێت و تەنها کەسەکانی بگۆڕێت، ئەوا بۆ کاک مەسرور سەرەتای داهاتووی سیاسی و کارگێڕی خۆیەتی لە بەرزترین ئاستی پێگەی جێبەجێکردن. وەک ئینگلیز دەڵێن (First Impression is the last impression)، واتە کاریگەریی و بۆچوونی یەکەمجار لەسەر شتێک کاریگەرییەکەی تا کۆتایی دەمێنێت. ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز لەوانی پێشوو پێکبهێنێت، یاخود ئەویش لە ژێر هەژموونی سیاسی و حیزبی و بنەماڵەیی لایەنەکاندا دەبێت، هەمان کۆپی ئەوان دووبارە دەکاتەوە و، هەر لەسەرەتاوە شقارتەیەک دەدات لە داهاتووی سیاسی خۆی و، تەنها سەرچاوەی هێزی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێگە حیزبی و بنەماڵەییەکەی؟! وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەسادەیی لەم ئارگیومێنتانەی خوارەوەدا کورت دەکەمەوە.
یەک: پێکهاتەی ئەنجومەنی وەزیران
ئاشکرایە کە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کوردستان وەک دیفاکتۆیەک بەهێزترین دەسەڵاتی هەیە و، لە رابردوودا بینیومانە کە دەسەڵاتەکانی دیکە لەبەردەم دەسەڵاتی جێبەجێکردندا وەک پێویست رۆڵی یاسایی و چاودێری خۆیان پێنەدراوە. من چاوەڕوان ناکەم کاک مەسرور بتوانێت پێکهاتەی ئەنجومەنی وەزیران بکاتە دەستەیەکی تەکنۆکراتی بەهێز و دوور لە ناونانی سیاسی و پشکداری حیزبی، بەر لە هەموویان لە حیزبەکەی خۆیەوە، بەڵام خۆ دەتوانێت مەرجی توانستی و لێهاتوویی و پسپۆڕی و ئەزموونداری و پڕۆژەداری و دیدگەسازی بەسەر کاندیدی پارتە سیاسیە بەشدارەکاندا بسەپێنێت. خۆ دەتوانێت داوای متمانە نەکات بۆ کاندیدی لاوازی حیزبە بەشدارەکان. نابێت دڵی بەوە خۆش بێت کە کاندیدی حیزبێکی رکابەری کەسێکی لاواز بێت، چونکە لە ئەنجامدا کابینەکەی خۆی لاواز دەکات و، رەنگە کەلێنێکی ئەو وەزارەتە، سەرلەبەری کابینەکە کۆڵەوار بکات.
دوو: دەستەی راوێژکاری
زۆر گرنگە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەستەیەک لە راوێژکاری پسپۆڕی هەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا کە پسپۆڕیەکانیان هاوشێوەی کاروبارەکانی نێو وەزارەتەکان بێت و، بتوانن هاوکار بن، نەک رێگر، بۆ وەزارەتەکانی دیکە و خودی سەرۆکایەتی ئەنجومەن. راوێژکارەکان لە نێو ئەنجومەنی وەزیراندا ئەرکی دەوڵەمەندکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان دەبێت بە بیرۆکەی پڕۆژە و بڕیار و کار و چالاکی ناوازە کە بیسەلمێنێت هێزێکی گەورە لە پشتی ئەم سەرۆکەوەیە و، هاوکاریەتی تا وەک شارەزا و ئاگایەکی پسپۆڕیەکانی حکومەتەکەی دەرکەوێت، نەک بەسەر سەرۆکدا هەڵبدەن تەنانەت ئەگەر هەڵەشی کرد.
سێ: کابینەی وەزارەتەکان
زۆرجار کارمەندێکی فەرمانگەیەکی ئاسایی وەزارەتێک لە مامەڵەی لەگەڵ هاوڵاتیەکدا تەواوی ئەو وەزارەتە نابوت دەکات. زۆر گرنگە کابینەی نێو وەزارەتەکان لە جێگر و راوێژکاران و بەڕێوبەرە گشتیەکان و بەڕێوبەر و بەرپرسی یەکە کارگێڕیەکان کەسانی لێهاتوو و خزمەتگوزار و خەمخۆر و دڵسۆز و سادە بن تا ببنە نمونە بۆ خوار خۆیان. پێویستە ئەوەندەش بەهێز بن، وەزیرەکەیان پڕچەک بکەن بە پڕۆژە و بیرۆکەی نوێ بۆ فراوانکردنی پانتایی خزمەتەکانیان بە هاوڵاتی. بەم جۆرەش دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکێکی بەهێز و خاوەن پڕۆژە و دەستەیەک لە وەزیری بەتوانا و خاوەن پڕۆژە کابینەیەکی بەهێز پێک دەهێنن.
چوار: چاودێری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و لێپرسینەوە
لە وڵاتی ئێمەدا گرفتێکی گەورەی بەردەم گەشەپێدان بریتیە لە نەبوونی پرۆسەی چاودێری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بە شێوەیەکی کاریگەر. ئەگەر چاودێریش هەبووبێت هەڕەمەکی بووە و زۆرجار لێیگەڕاون راگەیاندن درکی پێبکات، نەک خودی حکومەت بۆشاییەکان بدۆزێتەوە. ئەگەریش چاودێریان کردبێت، هەڵسەنگاندنیان نەکردوە بۆ کاروبارەکانی وەزارەتەکان و خودی ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەی مەوداکانی کورت خایەن و مام ناوەندی و درێژخایەن. لە هەموو ئەوانە کوشندەتر، نەبوونی بەدواداچوونە. هەر بەراستی بەدواداچوون کلیلی گەشەپێدانە. سەدان چالاکی چاودێریکردن و هەزاران راپۆرتی هەڵسەنگاندن، بە بێ بەدواداچوون بۆ بڕیارەکان هیچ کاریگەریەکی نابێت و تۆز ئەیانخوات. هاوکات زۆر گرنگە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی کابینەکەی بچنە بەردەم پەڕلەمان و، وەڵامی لێپرسینەوەکانی ئەندامانی پەڕلەمان بدەنەوە و، ئازایانە هەڵوێستی خۆیان بنوێنن لە کاتی هەبوونی کەموکوڕی گەورە لە کارەکانیان.
پێنجەم: دەوامکردن
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت پێداگری لەسەر ئەوە بکات و سازشی لێنەکات کە خودی خۆی و وەزیرەکان و جێگرەکانیان و تەواوی بەڕێوبەرە گشتیەکان و بەڕێوبەرەکان رۆژانە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تا تەواوبوونی کاتی فەرمی دەوام لە فەرمانگەکانیان بمێننەوە و، هێندە شوێنەکانیان چۆڵ نەکەن؟! هەر بەڕاستی دەوامنەکردنێکی رێکوپێک یەکێک بووە لە لەمپەڕە سەرەکیەکانی بەردەم راپەڕاندنی ئیش و کارەکان، بە جۆرێک هاوڵاتیەکی ئاسایی بۆ راپەڕاندنی مامەڵەیەک چەندین جار سەردانی فەرمانگەکانی کردوە.
شەشەم: زیادەڕەوی نەکردن لە خەرجیدا
لە وڵاتێکی پێشکەوتوودا و لە سیستەمێکی دامەزراوەییدا، کاربەدەستانی حکومەت کەمترین پارە خەرج دەکەن لە سنوری یاسادا، بەڵام زۆرترین پارە و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن. بەداخەوە لای ئێمە کاربەدەستان هەمیشە پارەی زۆریان دەستکەوتوە و میللەتیش برسی کراوە. ئاساییە کاربەدەستان موچەی باشی خۆیان وەربگرن، بەڵام ئاسایی نیە لەولاوە پاساوی ناڕەوا بهێننەوە بۆ گوشینی گەدە و گیرفانی خەڵکی.
حەوتەم: بازرگانی نەکردنی کاربەدەستان!
یەکێک لە هۆکارەکانی شکست لە حوکمڕانیدا، بریتیە لە قۆزتنەوەی پۆستی باڵا بە مەبەستی بەشداریکردن و پشکداربوون لە پڕۆژەی بازرگانی کەرتی تایبەت. زۆر گرنگە یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیران پڕکردنەوەی بەڵێننامە بێت بە وەزیر و جێگرەکانیان کە بە هیچ جۆرێک پشکداری نەکەن لە بازرگانی و سەرمایەگوزاری کەرتی تایبەت و، سودمەندبوونی کەسیی لە پڕۆژەکانی حکومەت و وەزارەتەکەی. بێگومان پێویستە خودی خۆیشی هەمان بڕیار لەسەر خۆی جێبەجێ بکات.
هەشتەم: تێپەڕاندنی پشکداری حیزبی لە پۆستەکانی بەڕێوبەری گشتی و خوارتر
هەر وەک هەنگاوێکی زۆر سەرەتایی بەرەو بەدامەزراوەییبوون، پێویستە بەڕێز سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر نەشتوانێ وەزیر و جێگرەکانیان لە دەرەوەی پشکداری حیزبی دیاری بکات، پێداگر بێت کە پۆستەکانی بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوبەری و خوارتر مەرجی حیزبیان نەبێت، بەڵکو لێهاتوویی و شیاوی بکرێنە پێوەری سەرەکی. ئەگەر دەسەڵاتەکانی خوارەوە بەهێز و تەکنۆکرات بوون، دەسەلاتی سەرەوەش بەهێز دەرەکەوێت.
نۆیەم: دەزگایەکی راگەیاندنی رەخنەگر
یەکێک لەو کارە جوانانەی کە سەرۆکی ئەم کابینەیە دەتوانێت ئەنجامی بدات دامەزراندنی کەناڵێکی ناوخۆییە کە بەردەوام گرفتەکانی هاوڵاتیان و رەخنە و گازەندەکانیان بگوازێتەوە، لە پاڵ ئاماژەدان بە دەستکەوتە گەورەکانی حکومەت. بوونی دەزگایەکی راگەیاندنی لەو جۆرە حکومەت دەکات بە چاودێر بەسەر خۆیەوە و، دەتوانێت پردی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هاوڵاتی بەهێز بکات.
دەیەم: بودجە
نەبوون یان دواکەوتنی بوجەی ساڵانە لە کاتی خۆیدا، یەکێک بووە لە لاوازیەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان. پێویستە لەو بابەتەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راستەوخۆ بەدواداچوون بکات بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژەی بوجەی ساڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک دارایی و پلاندانان و وەزارەت و دەستە و پێگەکانی دیکە.
لە کۆتاییدا، بە بڕوای من ئەگەر دەستپێکی کارەکانی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیران ئەو خاڵانەی لەخۆگرت، ئەوا دەتوانێت داهاتوویەکی بەهێز بۆ خۆی مسۆگەر بکات تا رادەی بەرجەستەکردنی راستەقینەی حکومەتێکی ئەلەکترۆنی خزمەتگوزار، بە پێچەوانەوە ئەویش ئومێدی خەڵکی لەدەست دەدات و، تەنها دەبێتە دەسەڵاتدارێکی خۆسەپێنی دیکە بەسەر میللەتێکدا کە بەردەوام خەونەکانی خنکێنراون و ئاواتەکانی کوژێنراونەتەوە. لای من ئەمە چاڵێنجێکە و روبەڕووی سەرۆکی نوێی حکومەت دەبێتەوە. ئایا دەیسەلمێنێت کە دەتوانێت بیباتەوە؟[1]
د. رەئووف کەریم پێنجوێنی
#️ هەشتاگ
#کوردستان |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 28-06-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-06-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ڕەئووف کەریم پێنجوێنی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-06-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 28 2019 2:52PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2019 8:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2019 8:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 551 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەش...
  📖 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (199...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
سۆران سەقزی
ساڵی 1358ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سەقز لە دایک بوو. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و دواناوەندیی خوێندنی هەر لە شاری سەقز تەواو کردوە و بڕوانامەی دیپلۆمی لە رشتەی حەساوداری وەرگرتوە و دواتر دەستی داوەتە کاسبی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بازاڕی شاری سەقزدا دووکانی بوە و کاروباری بازرگانی کردوە.
ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و کوڕی خوالێخۆشبوو پەرویز شافێعی یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی دەبیرستانەکانی سەقزە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە پێشمەرگە و لە ئاکامدا س
سۆران سەقزی
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
عەلی حەسەنیانی - هاوار
عەلی حەسەنیانی ساڵی 1318 (1939) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی (یاسا و زانستە سیاسییەکان) درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1357، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەهاباد
عەلی حەسەنیانی - هاوار
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)