🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
بابەت: لێکۆڵینەوە
نووسین: شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی
نووسەری بەسەلیقەو خودان ئەزموون کاک (جمعە کانی لەلەیی) پاش بەچاپگەیاندنی ڕۆمانی (مەملەکەتی دڕکاوی) و (ڕەش و سپی) و کتێبی دیکۆمێنتاری (کەرکوک لەبەر
📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
📕 موجتەبا میرزادە
موجتەبا میرزادە
دلێر سەلیم

تایبەتمەندیی ژەنینی من، شتێک نییە بڵێم فێری بووم، یان بە ئەنقەست وا دەکەم، ئەم هەستە بە شێوەیەکی سروشتی، لە ناخی مندا هەیە و بۆ کەسیش ناگوازرێتەوە، کەسیش ناتوانێ لەم هەس
📕 موجتەبا میرزادە
📕 یاداشتنامەی قوتابییەک
یاداشتنامەی قوتابییەک
وەرگێرانی کەوسەر تەها

یادداشتنامەی قوتابییەک ڕۆمانێکی وێنەدارەو لەلایەن جێف کێنییەوە نووسراوە. ئەم ڕۆمانە دەفتەری ڕۆژانەی گرێک هێڤڵییە، کە ڕۆژانە دەربارەی قوتابخانەو سەرکێشیی
📕 یاداشتنامەی قوتابییەک
📜 هەڵۆ
هەڵۆ

پاییزه ! دار و دەوەن بێ بەرگە ؛
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە،

هەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ،
نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ !

تاو هەناوی نیە وا مات و پەشێو،
لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو،

📜 هەڵۆ
📖 حەمامی عەسری
حەمامی عەسری...

لەشاری هەولێر سێ حەمام هەبوون :
1- حەمامی حاجی قادر (ئێستای بازاڕی کوێتی) سەرەتای بازاڕ لە شەقامی باتە
2- حەمامی مۆدە (نزیک مۆبایل فرۆشان) لەشوێنی ئێستای ناو شەقامی شێخی چۆلی
3-
📖 حەمامی عەسری
👫 فەرید جۆرج
فەرید جۆرج..
پیاوە ڕوو سپیەکی هەولێر
شەهادەی هێنا بووە ئیسلام
باوکی هونەرمەندێکی ناسراوە
جابی ئامانەی مصلحەی بوو

فەرید جۆرج باب و باپیرانی لەسەر دینی مەسیحیەت بوونە ژیانیان خۆش و اسراحەت بوو
👫 فەرید جۆرج
📷 وێنەیەکی دەگمەن لە شەقامی تەیراوە
وێنەکی دەگمەن لە شەقامی تەیراوە , لە ئەرشیف رەحمەتی عریف خدر باوکم دۆزیمه وە. سەرەتای ساڵانی پەنجاکانه..
ئەو شەقامەی سەرەکی یە کە لە 30 م دێتەوە شەقامی (تربیە) کە دیارە ئەوکات نە ئۆتۆمبیل هەبوە بەو
📷 وێنەیەکی دەگمەن لە شەقامی تەیراوە
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 04
آموش زبان کردی وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی بەرگی چوارەم وێنەدارە
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 04
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 03
آموش زبان کردی وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی بەرگی سێیەم وێنەدارە
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 03
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 02
آموش زبان کردی وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی بەرگی دووەم وێنەدارە
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 02
📷 کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی شۆرشی ئەیلول
لە چەپەوە:
عەریف عوسمان، ئامیر بەتالیۆن لە هێزی دەشتی هەولێر
سەید کاکە، ئامیر بەتالیۆن لە هێزی دەشتی هەولێر
فارس باوە، ئامیر هێز لە هێزی دەشتی هەولێر
سابیر شێخ جامی، جێگری ئامیر هێز، لە هێزی دەشتی
📷 کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی شۆرشی ئەیلول
👫 شەفیق عومەر ساڵەیی
ناوی تەواو شەفیق عومەر ئەحمەد لە 1/7/1938 لە گوندی رۆژبەیانی سەر بە شاری کەرکوک و ناوچەی ساڵەیی لەدایک بووە یەکێکە لە پێشمەرگەو قارەمانە دێرینەکانی شۆرشی ئەیلول لە خێزانێکی کورد پەروەر بووەو لە سالی 1
👫 شەفیق عومەر ساڵەیی
👫 ڕاپەر عوسمان عوزێری
لەدایکبووی 21-01-1964، لە گوندێکی نزیک شاخەڕەشی نزیک ماوەت، ئەو کاتەی کە عوسمان عوزێری رابەری سیاسی هێزی خەبات بوو، بەڵام لە هاوینی 1963 کە دەنگی کوردستانی عیراق دامەزرا، دەچێتە ئێزگەی و لەوێ درێژە بە
👫 ڕاپەر عوسمان عوزێری
📷 هونەرمەند ناسری رەزازی لەگەڵ شارباژێڕییەکان
هونەرمەند ناسری رەزازی لەگەڵ شارباژێڕییەکان
لەڕاستەوە: عەلی دڕەیی، حەسەن دڕەیی، ناسری رەزازی، ئەحەی بلە بەکر.[1]
گەڕەکی زەرگەتەی سلێمانی، ساڵی 1984
📷 هونەرمەند ناسری رەزازی لەگەڵ شارباژێڕییەکان
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 01
آموش زبان کردی وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی بەرگی یەکەم وێنەدارە
📕 وانەی ئەلف و بێی زمانی کوردی 01
📕 خودا خۆشی دەوێیت
خودا خۆشی دەوێیت
نووسینی عمر آل عوضه
وەرگێڕانی زامدار قادری

(سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا)
لە دوای هەموو ڕۆژە سەختەکان، ڕۆژانێک چاوەڕێت دەکەن پڕاوپڕن لە ئاسوودەیی و بەختەوەری.
ئەمە
📕 خودا خۆشی دەوێیت
📕 گەوجاندن
نوسەر: محەمەد عەبدلخالیق
وەرگێڕ : نوری کەریم ئەحمەد [1]
بابەت : چیرۆک
📕 گەوجاندن
📖 وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960
وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە رۆژی 19ی حوزەیرانی 1960، بە بۆنەی 13 هەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی چوار ئەفسەرە کوردە تێکۆشەرەکەی گەلی کوردمان کە لە لای
📖 وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960
📕 چەشەی ئەدەبی
ناو نیشانی پەرتووک: چەشەی ئەدەبی
نووسەر: ئەرنۆڵد تێنێت
وەرگێڕان: عەزیز گەردی
ساڵی 1978
📕 چەشەی ئەدەبی
📝 بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران.

کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بەشداری بەرپرسانی یەکەمی حیزبەکانی بەشداری ناوەندی هاوکاری و هەروەها هەیئەت
📝 بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
📕 پەیدابوون و بناخەی ناسیۆنالیزمی کورد لە ئێران
ناو نیشانی پەرتووک: پەیدابوون و بناخەی ناسیۆنالیزمی کورد لە ئێران
نووسەر: عەبباس وەلی
وەرگێڕ: حەسەنی قازی
لە بڵاوکراوەکانی بنکەی چاپەمەنی رۆژ[1] – سوید
چاپی یەکەم – 1995
📕 پەیدابوون و بناخەی ناسیۆنالیزمی کورد لە ئێران
📷 دروست کردنی کۆمەڵگای بەستۆڕە ساڵی 1976 س / هەولێری جاران
دروست کردنی کۆمەڵگای بەستۆڕە ساڵی 1976
📷 دروست کردنی کۆمەڵگای بەستۆڕە ساڵی 1976 س / هەولێری جاران
📕 زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب
کتێبی “زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب”
کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی وردە لە سەر ژیان، تێکۆشان و بەرهەمەکانی مامۆستا زەبیحی کە لە لایە ن فەرەیدون حەکیم زادە وە کاری بۆ کراوە. حەکیم زادە حەول و بەدواداچوو
📕 زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب
📖 تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران ڕادەستی سوریا دەکات
تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران رادەستی سوریا دەکات
بە پێی هەواڵێک کە لە توڕی ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە تۆڕی مافی مرۆڤی کودستان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویان کردوەتەوە، لە ڕۆژانی کۆتایی
📖 تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران ڕادەستی سوریا دەکات
📜 وڕێنە
(وڕێنە)

دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە، ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشی، مەگرە لێم چونکە ؛
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجوڵێنێ !
پەچەت لا
📜 وڕێنە
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی نێرگز
👫 کەسایەتییەکان
جیهاد دڵپاک
👫 کەسایەتییەکان
عەباس ژاژڵەیی
👫 کەسایەتییەکان
بەیان کەریم ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
📖 ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
📖 کورتەباس

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەمجارە ئەگەر لای هەموو خەڵکی کوردستانکوردستان دووبارەی کابینەکانی دیکە بێت و تەنها کەسەکانی بگۆڕێت، ئەوا بۆ کاک مەسرور سەرەتای داهاتووی سیاسی و کارگێڕی خۆیەتی لە بەرزترین ئاستی پێگەی جێبەجێکردن. وەک ئینگلیز دەڵێن (First Impression is the last impression)، واتە کاریگەریی و بۆچوونی یەکەمجار لەسەر شتێک کاریگەرییەکەی تا کۆتایی دەمێنێت. ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز لەوانی پێشوو پێکبهێنێت، یاخود ئەویش لە ژێر هەژموونی سیاسی و حیزبی و بنەماڵەیی لایەنەکاندا دەبێت، هەمان کۆپی ئەوان دووبارە دەکاتەوە و، هەر لەسەرەتاوە شقارتەیەک دەدات لە داهاتووی سیاسی خۆی و، تەنها سەرچاوەی هێزی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێگە حیزبی و بنەماڵەییەکەی؟! وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەسادەیی لەم ئارگیومێنتانەی خوارەوەدا کورت دەکەمەوە.
یەک: پێکهاتەی ئەنجومەنی وەزیران
ئاشکرایە کە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کوردستان وەک دیفاکتۆیەک بەهێزترین دەسەڵاتی هەیە و، لە رابردوودا بینیومانە کە دەسەڵاتەکانی دیکە لەبەردەم دەسەڵاتی جێبەجێکردندا وەک پێویست رۆڵی یاسایی و چاودێری خۆیان پێنەدراوە. من چاوەڕوان ناکەم کاک مەسرور بتوانێت پێکهاتەی ئەنجومەنی وەزیران بکاتە دەستەیەکی تەکنۆکراتی بەهێز و دوور لە ناونانی سیاسی و پشکداری حیزبی، بەر لە هەموویان لە حیزبەکەی خۆیەوە، بەڵام خۆ دەتوانێت مەرجی توانستی و لێهاتوویی و پسپۆڕی و ئەزموونداری و پڕۆژەداری و دیدگەسازی بەسەر کاندیدی پارتە سیاسیە بەشدارەکاندا بسەپێنێت. خۆ دەتوانێت داوای متمانە نەکات بۆ کاندیدی لاوازی حیزبە بەشدارەکان. نابێت دڵی بەوە خۆش بێت کە کاندیدی حیزبێکی رکابەری کەسێکی لاواز بێت، چونکە لە ئەنجامدا کابینەکەی خۆی لاواز دەکات و، رەنگە کەلێنێکی ئەو وەزارەتە، سەرلەبەری کابینەکە کۆڵەوار بکات.
دوو: دەستەی راوێژکاری
زۆر گرنگە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەستەیەک لە راوێژکاری پسپۆڕی هەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا کە پسپۆڕیەکانیان هاوشێوەی کاروبارەکانی نێو وەزارەتەکان بێت و، بتوانن هاوکار بن، نەک رێگر، بۆ وەزارەتەکانی دیکە و خودی سەرۆکایەتی ئەنجومەن. راوێژکارەکان لە نێو ئەنجومەنی وەزیراندا ئەرکی دەوڵەمەندکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان دەبێت بە بیرۆکەی پڕۆژە و بڕیار و کار و چالاکی ناوازە کە بیسەلمێنێت هێزێکی گەورە لە پشتی ئەم سەرۆکەوەیە و، هاوکاریەتی تا وەک شارەزا و ئاگایەکی پسپۆڕیەکانی حکومەتەکەی دەرکەوێت، نەک بەسەر سەرۆکدا هەڵبدەن تەنانەت ئەگەر هەڵەشی کرد.
سێ: کابینەی وەزارەتەکان
زۆرجار کارمەندێکی فەرمانگەیەکی ئاسایی وەزارەتێک لە مامەڵەی لەگەڵ هاوڵاتیەکدا تەواوی ئەو وەزارەتە نابوت دەکات. زۆر گرنگە کابینەی نێو وەزارەتەکان لە جێگر و راوێژکاران و بەڕێوبەرە گشتیەکان و بەڕێوبەر و بەرپرسی یەکە کارگێڕیەکان کەسانی لێهاتوو و خزمەتگوزار و خەمخۆر و دڵسۆز و سادە بن تا ببنە نمونە بۆ خوار خۆیان. پێویستە ئەوەندەش بەهێز بن، وەزیرەکەیان پڕچەک بکەن بە پڕۆژە و بیرۆکەی نوێ بۆ فراوانکردنی پانتایی خزمەتەکانیان بە هاوڵاتی. بەم جۆرەش دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکێکی بەهێز و خاوەن پڕۆژە و دەستەیەک لە وەزیری بەتوانا و خاوەن پڕۆژە کابینەیەکی بەهێز پێک دەهێنن.
چوار: چاودێری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و لێپرسینەوە
لە وڵاتی ئێمەدا گرفتێکی گەورەی بەردەم گەشەپێدان بریتیە لە نەبوونی پرۆسەی چاودێری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بە شێوەیەکی کاریگەر. ئەگەر چاودێریش هەبووبێت هەڕەمەکی بووە و زۆرجار لێیگەڕاون راگەیاندن درکی پێبکات، نەک خودی حکومەت بۆشاییەکان بدۆزێتەوە. ئەگەریش چاودێریان کردبێت، هەڵسەنگاندنیان نەکردوە بۆ کاروبارەکانی وەزارەتەکان و خودی ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەی مەوداکانی کورت خایەن و مام ناوەندی و درێژخایەن. لە هەموو ئەوانە کوشندەتر، نەبوونی بەدواداچوونە. هەر بەراستی بەدواداچوون کلیلی گەشەپێدانە. سەدان چالاکی چاودێریکردن و هەزاران راپۆرتی هەڵسەنگاندن، بە بێ بەدواداچوون بۆ بڕیارەکان هیچ کاریگەریەکی نابێت و تۆز ئەیانخوات. هاوکات زۆر گرنگە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی کابینەکەی بچنە بەردەم پەڕلەمان و، وەڵامی لێپرسینەوەکانی ئەندامانی پەڕلەمان بدەنەوە و، ئازایانە هەڵوێستی خۆیان بنوێنن لە کاتی هەبوونی کەموکوڕی گەورە لە کارەکانیان.
پێنجەم: دەوامکردن
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت پێداگری لەسەر ئەوە بکات و سازشی لێنەکات کە خودی خۆی و وەزیرەکان و جێگرەکانیان و تەواوی بەڕێوبەرە گشتیەکان و بەڕێوبەرەکان رۆژانە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تا تەواوبوونی کاتی فەرمی دەوام لە فەرمانگەکانیان بمێننەوە و، هێندە شوێنەکانیان چۆڵ نەکەن؟! هەر بەڕاستی دەوامنەکردنێکی رێکوپێک یەکێک بووە لە لەمپەڕە سەرەکیەکانی بەردەم راپەڕاندنی ئیش و کارەکان، بە جۆرێک هاوڵاتیەکی ئاسایی بۆ راپەڕاندنی مامەڵەیەک چەندین جار سەردانی فەرمانگەکانی کردوە.
شەشەم: زیادەڕەوی نەکردن لە خەرجیدا
لە وڵاتێکی پێشکەوتوودا و لە سیستەمێکی دامەزراوەییدا، کاربەدەستانی حکومەت کەمترین پارە خەرج دەکەن لە سنوری یاسادا، بەڵام زۆرترین پارە و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن. بەداخەوە لای ئێمە کاربەدەستان هەمیشە پارەی زۆریان دەستکەوتوە و میللەتیش برسی کراوە. ئاساییە کاربەدەستان موچەی باشی خۆیان وەربگرن، بەڵام ئاسایی نیە لەولاوە پاساوی ناڕەوا بهێننەوە بۆ گوشینی گەدە و گیرفانی خەڵکی.
حەوتەم: بازرگانی نەکردنی کاربەدەستان!
یەکێک لە هۆکارەکانی شکست لە حوکمڕانیدا، بریتیە لە قۆزتنەوەی پۆستی باڵا بە مەبەستی بەشداریکردن و پشکداربوون لە پڕۆژەی بازرگانی کەرتی تایبەت. زۆر گرنگە یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیران پڕکردنەوەی بەڵێننامە بێت بە وەزیر و جێگرەکانیان کە بە هیچ جۆرێک پشکداری نەکەن لە بازرگانی و سەرمایەگوزاری کەرتی تایبەت و، سودمەندبوونی کەسیی لە پڕۆژەکانی حکومەت و وەزارەتەکەی. بێگومان پێویستە خودی خۆیشی هەمان بڕیار لەسەر خۆی جێبەجێ بکات.
هەشتەم: تێپەڕاندنی پشکداری حیزبی لە پۆستەکانی بەڕێوبەری گشتی و خوارتر
هەر وەک هەنگاوێکی زۆر سەرەتایی بەرەو بەدامەزراوەییبوون، پێویستە بەڕێز سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر نەشتوانێ وەزیر و جێگرەکانیان لە دەرەوەی پشکداری حیزبی دیاری بکات، پێداگر بێت کە پۆستەکانی بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوبەری و خوارتر مەرجی حیزبیان نەبێت، بەڵکو لێهاتوویی و شیاوی بکرێنە پێوەری سەرەکی. ئەگەر دەسەڵاتەکانی خوارەوە بەهێز و تەکنۆکرات بوون، دەسەلاتی سەرەوەش بەهێز دەرەکەوێت.
نۆیەم: دەزگایەکی راگەیاندنی رەخنەگر
یەکێک لەو کارە جوانانەی کە سەرۆکی ئەم کابینەیە دەتوانێت ئەنجامی بدات دامەزراندنی کەناڵێکی ناوخۆییە کە بەردەوام گرفتەکانی هاوڵاتیان و رەخنە و گازەندەکانیان بگوازێتەوە، لە پاڵ ئاماژەدان بە دەستکەوتە گەورەکانی حکومەت. بوونی دەزگایەکی راگەیاندنی لەو جۆرە حکومەت دەکات بە چاودێر بەسەر خۆیەوە و، دەتوانێت پردی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هاوڵاتی بەهێز بکات.
دەیەم: بودجە
نەبوون یان دواکەوتنی بوجەی ساڵانە لە کاتی خۆیدا، یەکێک بووە لە لاوازیەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان. پێویستە لەو بابەتەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راستەوخۆ بەدواداچوون بکات بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژەی بوجەی ساڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک دارایی و پلاندانان و وەزارەت و دەستە و پێگەکانی دیکە.
لە کۆتاییدا، بە بڕوای من ئەگەر دەستپێکی کارەکانی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیران ئەو خاڵانەی لەخۆگرت، ئەوا دەتوانێت داهاتوویەکی بەهێز بۆ خۆی مسۆگەر بکات تا رادەی بەرجەستەکردنی راستەقینەی حکومەتێکی ئەلەکترۆنی خزمەتگوزار، بە پێچەوانەوە ئەویش ئومێدی خەڵکی لەدەست دەدات و، تەنها دەبێتە دەسەڵاتدارێکی خۆسەپێنی دیکە بەسەر میللەتێکدا کە بەردەوام خەونەکانی خنکێنراون و ئاواتەکانی کوژێنراونەتەوە. لای من ئەمە چاڵێنجێکە و روبەڕووی سەرۆکی نوێی حکومەت دەبێتەوە. ئایا دەیسەلمێنێت کە دەتوانێت بیباتەوە؟[1]
د. رەئووف کەریم پێنجوێنی
#️ هەشتاگ
#کوردستان |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 28-06-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-06-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ڕەئووف کەریم پێنجوێنی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-06-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 28 2019 2:52PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2019 8:43PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 2 2019 8:43PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 737 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 383,938
  
وێنە 64,235
  
پەڕتووک PDF 12,306
  
فایلی پەیوەندیدار 52,518
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,356

📚 پەڕتووکخانە
  📖 وانەی ئەلف و بێی زمانی...
  📖 وانەی ئەلف و بێی زمانی...
  📖 وانەی ئەلف و بێی زمانی...
  📖 وانەی ئەلف و بێی زمانی...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-09-2021
  🗓️ 23-09-2021
  🗓️ 22-09-2021
  🗓️ 21-09-2021
  🗓️ 20-09-2021
  🗓️ 19-09-2021
  🗓️ 18-09-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بە هۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بە هۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و رۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردن کردن
حەمەی نێرگز
جیهاد دڵپاک
جیهاد زۆراب ئەحمەد، ساڵی 1948 لە کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراماو فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مامە ڕیشە، کەرکوک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لەپەڕەکانی کەرکوک)و چەندین بەرهەمی تر.
جیهاد دڵپاک
عەباس ژاژڵەیی
ساڵی 1950 لە گوندی ژاژڵەی سەر بە قەزای ماوەت لەدایکبووە، ساڵی 1970 لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو حاجی مەکی و چەند هونەرمەندێکی تر تیپی هونەری میللی یەکێتی نەقابەکانی کرێکارانی سلێمانیان دامەزراندووە و پاشان بووە بە سەرۆکی تیپەکە، دواتر دەبێتە سەرۆکی تیپی شانۆی ئاشتی و دامەزرێنەری تیپی شانۆی (ژاژڵە و ماوەت) و سکرتێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووەو لە بواری هونەریدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە دەیان دراماو شانۆو فیلم و کورتە فیلم و درامای رادیۆییدا کاری کردووە.
یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی شا
عەباس ژاژڵەیی
بەیان کەریم ئەحمەد
ساڵی 1953 لە کاتی دوورخستنەوە و سزادانی باوکی لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی لە مەنفای بەدرە و جەسان لە دایکبووە.
لەژێر کاریگەری و ڕۆڵی دایک و باوکی، لە تەمەنی منداڵیەوە دێتە ناو کۆڕی تێکۆشانی سەخت و پڕ لە قوربانیدان لە ڕیزی حزبی شیوعیدا.
لە ساڵی 1981 لە بەشی زمان و ئەدەبی روسی لە زانکۆی مۆسکۆ درێژە بە خوێندن دەدات و بە سەرکەوتوویی تەواوی دەکات، چالاکی سیاسی و هۆزانەوان بووە. کچی سیاسەتمەداری بەناوبانگ کەریم ئەحمەد - ئەبو سەلیم بوو. رۆژی 23-09-2019 کۆچی دوایی کرد.
بەیان کەریم ئەحمەد
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. رۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)